شارپرێس:
په‌یمانگه‌یه‌كی دیاری پزیشكی ئه‌مریكا هۆشداریدا له‌وه‌ی ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار هه‌ره‌شه له‌ژیانی 900 ملیۆن كه‌س ده‌كات، گه‌ر بێتوو پزیشكه‌كان چاره‌سه‌رێكی وردی بۆ نه‌دۆزنه‌وه.
پێگه‌ی ساینس ئالرێت بڵاویكردوه، ڤایرۆسی "كڵاد ئێكس" كه له‌نێو زنجیره‌ی ئه‌نفلۆنزاكاندایه، ئێستا بوه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له‌جیهاندا، كه به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه ته‌نیا له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا 400 كه‌س توشبوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 50 كه‌س مردوه، كه زۆرینه‌یان له‌شاری فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا و كاراكاسی فه‌نزوێلا بووه.
نه‌خۆشی كڵاد ئێكس چییه؟
نه‌خۆشیه‌كه له‌ڕێگه‌ی كۆكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه، نیشانه‌كانیشی به‌شێوه‌یه‌كه كاتێك كه‌سێك توشده‌بێت پله‌ی گه‌رمی له‌شی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه، له‌زۆر حاڵه‌تدا نه‌خۆشه‌كه مێشكی ده‌ئاوسێت‌و ده‌چێته حاڵه‌تی بێئاگایی‌و له‌هۆشچونه‌وه، تا سه‌ره‌نجام كه‌سه‌كه ده‌مرێت.
ناوه‌ندی جۆنسۆن هۆپكینز بۆ ئاسایشی پزیشكی له‌ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه ده‌ڵێت:"له‌حاڵه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی نه‌خۆشییه‌كه، نزیكه‌ی له‌سه‌دا 10ی دانیشتوانی جیهان دووچاری مه‌ترسی توشبوون ده‌بنه‌وه".
پزیشكه‌كان هۆكارێكی دیاریكراویان بۆ تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه تا ئێستا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رجه‌میان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بكوژه.
ڕ . ج