دزە بەچەند وێنەیەكی مۆبایلە نوێیەكەی ئایفۆن دەكرێت

جیهان

01/08/2018‌ 1143 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دیزاینەرێكی لاتفی بینیامین گیسكین، لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" چەند وێنەیەكی بڵاویكردووەتەوە.

ئەو وێنانەی ئەو دیزاینەرە بڵاویكردووەتەوە، چەند وێنەیەكی مۆبایلی ئایفۆنی كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكییە، كە گوایە ئەو مۆبایلە نوێترین بەرهەمی كۆمپانیا ئەمریكییەكەیە.

مۆبایلەكە لەجۆری "ئایفۆن پڵەس ئێكس"ەو شاشەكەی 6.5 بۆسەو تائێستا تەواوی وردەكارییەكانی تایبەتمەندییەكانی ئاشكرانەكراوە.

تائێستا وێنەكان لەلایەن كۆمپانیا ئەمریكییەكەوە پشتراستنەكراوەتەوەو دیارنییە، كە ئەو كۆمپانیایە، كەی ئەو مۆبایلە نوێیەی دەخاتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح

بەپەلە