ترامپ لەكاتێكی خراپدا تەلەفۆنی بۆ كیم كارداشیان كردووە

جیهان

01/08/2018‌ 9602 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جیمی كیمل پێشكەشكاری ئەمریكی، گاڵتەی بە كیم كاردیشیانی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمریكی كرد، ئەوەش بەهۆی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی دۆناڵدۆ ترامپی سەرۆكی وڵاتەكەیان بۆ ئەوەی دووەم.

جیمی كیمل  لەبەرنامەیەكی تایبەتی لەكاتی چاوپێكەوتنی لەگەڵ كیم كاردیشیان گاڵتەی بەناوبراو كرد، بەوەی لەوكاتەی دۆناڵد ترامپ تەلەفۆنی بۆ كردووە، رووت بووە.

لەبەرانبەردا كارداشیان وتی: ئەوە رێككەوتنێكی سەیر بووە، ئەو لەكاتی ئامادەكاری بووە بۆ تۆماركردنێك، دۆناڵد ترامپ تەلەفۆنی بۆ كردووەو لەو كاتەشدا رووت بووە.

كیم وتیشی: كە زەنگی تەلەفۆنەكە لێدا من رووت بووم، كە سەرقاڵی مایكەپ بووم، بەڵام لەگەڵ ئەوەش چاوەڕێی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە بووە.

لەكاتی قسەكان جیمی كیمل قسەكانی بە كیم كارداشیان بڕی‌و لێی پرسی دۆناڵد ترامپ بەوەی زانی تۆ رووتی، كیم بە نەخێر وەڵامی دایەوە.

ماوەیەكە پەیوەندی لەنێوان دۆناڵد ترامپ‌و كیم كاردیشیان دروست بووە، كە پەیوەندییەكشیان بۆ پرسی چاكسازیكردنە لەگرتووخانەكانی ئەمریكا.

هـ ـ ح