چۆن منداڵ بەدوور بگرین لەهۆگرنبوون بەسەیركردنی تەلەڤزیۆنەوە؟

هەمەڕەنگ

01/08/2018‌ 589 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەیركردنی تەلەڤزیۆن دەتوانێت بەشێوەیەكی خێرا منداڵ هۆگر بكات، كە زیاتی تەندروستی بۆ دەبێت ‌و زیانەكانیش كاریگەری خراپی لەسەر دادەنێت.

بەكارهێنانی چەند چالاكییەك لەجیاتی سەیركردنی تەلەڤزیۆن  یارمەتی منداڵەكەت دەدات، كە راهێنان لەسەر چەند كارامەیەكی سودبەخش بكات لەوانە: خوێندنەوە، وەرزش كردن، ببێتە كەسێكی داهێنەر، كاتێكی دیاریكراو بۆ سەیركردنی تەلەڤزیۆن ، هاندانی بۆ چەند خویەكی باش لەكاتی سەیركردنی تەلەڤزیۆندا، كە ئەمەش دەبێتە هۆی هۆگرنەبوون.

رێگەكانی چارەسەری:

هانی منداڵەكەت بدە بۆ خوێندنەوەی كتێب لەجیاتی سەیركردنی كارتۆن.
دوای قوتابخانە لەجیاتی ئەوەی بە شێوەیەكی بەردەوام تەلەڤزیۆنەكەی بۆ  داگیرسێنیت دانیشە لەگەڵیدا بۆ كتێب خوێندنەوە. 

خوێندنەوە ئاستی پێشبینیكردنی منداڵەكەت بەرزدەكاتەوە و یارمەتی دەدات بۆ فێربوونی وشەی نوێ .

ئەو كتێبانە بۆ منداڵەكەت بكرە، كە ئەو بابەتانەی تێدابێت، كە ئارەزووی دەكات وەكو: دایناسۆر ، سەگ ، فرۆكەخانە.

ئەگەر منداڵەكەت ئارەزووی كتێب خوێندنەوەی نەبوو ئەوا پێی بڵێ ئەگەر نیوكاتژمێر بخوێنێتەوە ئەوا بۆی هەیە تەماشای كارتۆنێك بكات .

لەگەڵ منداڵەكەتدا چیرۆك بنووسە لەجیاتی ئەوەی تەلەڤزیۆنەكە داگیرسێنی 
منداڵەكەت دەتوانێت كەسایەتییەك بۆ خۆی دروستبكات، كە نزیك بیت لەكەسایەتی ناو تەلەڤزیۆنەكانەوە.

نووسینی كورتە چیرۆك یارمەتی هاندانی مێشكی منداڵەكە دەدات‌و فكرە دەداتە منداڵەكە بۆ دروستكردنی رستەو وتار.
 
بۆ نموونە نووسینی چیرۆكێك دەربارەی ئەو كەسەی خۆشی دەوێت ، یاخود نووسینی چیرۆكێك دەربارەی گەشت.
 
كڕینی كەلوپەلی وێنە كێشان‌و هاندانی منداڵەكە بۆ بوون بەكەسێكی داهێنەر 
كڕینی تەباشیری رەنگاورەنگ و ماجیك و قەلەم بۆیە و بۆیەی ئاوی ‌و كات تەرخان بكە بۆ وێنەكێشان لەگەڵ مندالەكەت. 

بەكارهێنانی كەلوپەلی هەمەجۆر بۆ وێنە كێشان بۆ پەروەردەیەك، كە بیروڕای داهێنەرانەی هەبێت، كە ئەمەش دەتوانێت ئەنجامێكی هەبێت لەكاتژمێرەكانی وێنەكێشانەكەدا .
  
وا لە منداڵەكەت بكە، كە كەلوپەلی وێنە كێشانەكەی بهێنێت لەگەڵتدا بۆ بەردەوام بوون لە پێشبینییەكانی.

ئەگەر مندالەكەت رەتیكردەوە، ئەوا كەلوپەلی دیكەی وێنەكێشان تاقیبكەرەوە هەتا ئەوكاتەی یەكێكیان دلخۆشی دەكات‌و وای لێدەكات دەست پێبكات.

مداڵەكەت بەرە دەرەوە بۆ گەشتێكی رۆژانە لە جیاتی تەماشاكردنی فیلم 
گەشتی پێبكە بۆ مۆزەخانە بۆ سەیران و شاری یاری ببیبە بۆ شوێنێك، كە منداڵەكە خۆشی لە وەرگرێت و شتێكی لێوە فێربێت.

چەند هەڵبژاردەیەك لە شوێنەكان لە بەردەم منداڵەكەتدا دابنێ با ئەوە هەلبژێرێت، كە لە هەمووی زیاتر حەزی لێیەتی.

ئەگەر منداڵەكەت رەتیكردەوە ئەوا بانگی بكە، كە ئەرك نامەیەك لەگەڵ بكات، بۆ نموونە بۆ مۆلێك یان دوكانێكی میوە یان بەنزینخانەیەك‌و بیبەرە دەرەوە لە مالەوە با شتێك بكات دوریبخاتەوە لە سەیركردنی تەلەڤزیۆن.

پیاسە بكە لەگەڵ منداڵەكەتدا لەجیاتی ئەوەی بە دیار تەلەڤزیۆنەوە دانیشیت 
ئاژەڵە ماڵییەكەتان، یان پاسكیلەكەتان بەرن و برۆن بۆ ئەو باخەی، كە حەزتان لێیەتی،  بە لایەنی كەمەوە رۆژی نیو كاتژمێر دانێن بۆ وەرزش كردن.
 
بوونی پێدانی خەلاتێك لەمێشكی منداڵەكەتدا وەك و چوون بۆ دوكانێكی دۆندرمە یا هەر شتێكی دی هانی منداڵەكەت دەدات بۆ كردنی چالاكی دیكە لە جیاتی سەیركردنی تەلەڤزیۆن.
 
ناونووسینی منداڵەكەت لە تیمێكی وەرزشی 
دەتوانیت منداڵەكەت دوربخەیتەوە لەسەیركردنی تەلەڤزیۆن بە بەسەربردنی كاتەكانی لەگەڵ منداڵانی دیكەدا، كە ئەمەش وای لێدەكات تەماشاكردنی تەلەڤزیۆن لە بیر بكات‌و بیانبە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ منداڵی دیكەدا تەنانەت ئەگەر حەزیشی لێنەبوو.

فێری چۆنییەتی ژەنینی ئامێری مۆسیقی بكە

خشتەی بۆ دانێ، كە لە چ كاتێكدا بۆی هەیە سەیری تەلەڤزیۆن بكات.

بزانن، كە چی هەڵدەبژیرن بۆ سەیركردن، ‌و لەگەڵ تەواوبوونیدا بەرنامەكەدا دوربكەونەوە لە تەماشاكردنی تەلەڤزیۆن.

چاكتر وایە تەلەڤزیۆن لە ژووری خەوتنی منداڵەكانماندا نەبێت‌و بۆ ماوەیەكی زۆر پیش كاتی خەوتن سەیری تەلەڤزیۆن بكرێت.

وەرگێرانی: دییە فەرەیدوون