توێژینەوەیەك: ئۆمیگا 3 سوودی زۆری بۆ دڵ نییە

جیهان

02/08/2018‌ 388 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماوەیەكی دوورو درێژە، كە بەكارهێنانی مادەی ئۆمیگا 3 سوودێكی زۆری بەتەندروستی جەستە هەیە، بەتایبەتی بۆ نەخۆشییەكانی دڵ.

بەپێی توێژینەوەیەك، كە 112059 نەخۆش بەشدارییان تێدا كردووەو نەخۆشی دڵیان هەبووەو مادەی ئۆمیگا 3 خواردووە، بەڵام سوودی زۆری نەبووە بۆیان.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، خواردنی ئەو مادەیە بۆ ئەو كەسانە بەشێكی زۆری مەترسییەكانی نەخۆشی دڵیان لەسەر دوورناخاتەوەو بەردەوام دەبێت لەسەریان.

هاوكات توێژینەوەكە باسی لەوە كردووە، كە رۆنی كانۆلا سوودی زیاتری لەو مادەیە هەیەو ئەوەش لەسەر چەند كەسێك تاقیكراوەتەوەو سەركەوتووش بووە.

هـ ـ ح