شارپرێس:
دوباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌مای كیكی له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی ئیسرائیله‌وه، بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر ئاراسته‌ی ناوبراو بكرێت.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی موشیه كاهلون وه‌زیری دارایی ئیسرائیل، ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر ئاراسته‌ی ناوبراو كرا، به‌وه‌ی خراپترین جۆری لاسایكردنه‌وه‌ی سه‌ماكه ئه‌نجامده‌دات.
یه‌كێك له‌و هاوڵاتیه ئیسرائیلیانه‌ی كۆمێنتی له‌سه‌ر ڤیدۆی ئه‌و وه‌زیره ئیسرائیلییه نوسیوه ده‌ڵێت:"ئایا پێویست ئه‌كات ئه‌مه لێپرسراوی پاره‌كانمان بێت؟".
له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا نوسینگه‌ی وه‌زیری دارایی ئیسرائیل وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌كانی دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ئه‌و ڤیدیۆیه له‌یه‌كێك له‌و ناوچانه‌دا وێنه‌گیراوه كه هیچ لۆدێكی هاتووچۆی له‌سه‌ر نییه، نه‌بوه‌ته هۆی گرفتی هاتووچۆش".
ڕ . ج