شارپرێس:
له‌سه‌رده‌می ئێستا خولیای خه‌ڵك بۆ زانینی زمانه‌كانی دیكه‌ی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان زیاد بوه، كۆمپانیاكانیش هه‌وڵی خستنه‌ڕووی باشترین به‌رنامه‌كانی فێربوون ده‌ده‌ن.
زمانی ئینگلیزی باوترین زمانی جیهانه بۆ فێربوون، له‌ئێستاشدا به‌هۆی زۆربوونی هۆیه‌كانی فێربونی ئه‌و زمانه‌وه، خه‌ڵكی ئاسانتر فێری ئینگلیزی ده‌بن، ئه‌مه‌ش چوار له‌باشترین ئه‌و به‌رنامانه‌ی بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی به‌كاردێت:
DuoLingo
دیۆ لینگۆ باشترین‌و به‌ناوبانگترین به‌رنامه‌یه، شێوازی فێركارییه‌كه‌ی ئاسانه‌و پشت به‌وێنه ده‌به‌ستێت، به‌رنامه‌كه هاوكات پشت هۆشمه‌ندیی ده‌ستكرد ده‌به‌ستێت بۆئه‌وه‌ی به‌ئاستی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌كاریده‌هێنێت زانیارییه‌كان ببه‌خشێت.
Memrise
میمرایز یه‌كێكی دیكه‌یه له‌به‌رنامه‌كانی فێربوونی زمان‌و زمانی ئینگلیزی به‌تایبه‌ت، ئه‌م به‌رنامه‌یه ڕێگه‌یه‌كی گونجاو به‌كارده‌هێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رنامه‌كه به‌كارده‌هێننن، ئه‌ویش به‌وه‌ی هه‌رجارێك حه‌وت وشه‌ی نوێ فێری به‌كارهێنه‌ر ده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی میمرایز ڕێزمانی ئینگلیزی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو فێری به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات.
Busuu
به‌رنامه‌ی بوسوو یارمه‌تی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌دان به‌شێوه‌ی نوسین و قسه‌كردن، هه‌روها پله‌به‌ندی بۆ فێربوون تیادایه‌و ده‌توانیت ئاسته‌كانی فێربونی زمانی ئینگلیزی ببڕیت.
Babbel
بابل به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌ناوبانگی فێربوونی زمانی ئینگلیزییه، پشت به‌ڕێگه‌ی جیاواز بۆ فێربوونی ئه‌و زمانه ده‌به‌ستێت، بۆ نمونه ڕسته‌ی ناته‌واو بۆ به‌كارهێنه‌رانی ده‌خاته‌ڕوو، تا ئه‌وانیش ڕسته ڕاسته‌كه دروستبكه‌ن.
ڕ . ج