شارپرێس:
ژماره‌یه‌ك زانای به‌ریتانیا نهێنی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ئاشكراده‌كه‌ن، كه تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و شوێنه‌وه ژماره‌یه‌ك كاره‌ساتی دڵته‌زێن ڕوویداوه.
ژماره‌یه‌ك زانا له‌زانكۆی ساوسهامپتۆن-ی به‌رتیانیا له‌نوێترین توێژینه‌وه‌یاندا له‌سه‌ر سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، هۆكاری دیارنه‌مانی كه‌شتییه زه‌به‌لاحه‌كان‌و ئه‌و ڕووداوه گه‌ورانه‌ی له‌ڕابردوودا له‌سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ڕویانداوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌هێزی ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی له‌و شوێنه‌دا هه‌یه، كه به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته 30 مه‌تر.
سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ناوچه‌یه‌كه له‌نێوان دورگه‌ی به‌رمۆدا و ویلایه‌تی فلۆریدا و پۆرتۆریكۆ له‌زه‌ریای ئه‌تله‌سی، ڕووبه‌ری سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا نزیكه‌ی 700 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه.
ساڵانێكه سێشگۆشه‌ی به‌رمۆدا بوه‌ته یه‌كێك له‌نهێنییه‌كانی زه‌وی، چونكه هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك به‌ئاسمانی ناوچه‌كه‌و هه‌ر كه‌شتیه‌ك به‌و ئاوه‌دا تێپه‌رێت دیارنامێنێت، زانا به‌ریتانیه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێن:"شه‌پۆله‌كانی ئه‌و ئاوه بگوژه‌و له‌توانایدا هه‌یه كه‌شتی زه‌به‌لاح له‌ناوببات".
ئه‌و زانایانه له‌توێژینه‌وه‌كه‌یاندا نمونه‌ی كه‌شتی "USS Cyclops" وه‌رگرتبووه، كه ساڵی 1918 به 300 سه‌رنشینه‌وه له‌سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا دیارنه‌ما، بۆیه ده‌ڵێن:"له‌ناوچه‌كه‌دا سێ جۆر زریان هه‌ڵده‌كات كه سه‌رچاوه‌كانیان دیار نییه، هه‌ربۆیه زریانه‌كان وێرانكه‌رن بۆ هه‌رشتێكی نزیك له‌خۆیان".
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی زانایان بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا دێته به‌رده‌میان، ئه‌و هه‌وره چڕه‌یه كه به‌رده‌م سێگۆشه‌كه‌ی گرتووه ڕێگره له‌به‌رده‌م مانگه ده‌ستكرده‌كان كه ته‌ماشای سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا بكه‌ن.
ڕ . ج