ئەو خۆراكانەی ڕێگری لەتووشبونی شێرپەنجەی مەمك دەكەن

جیهان

04/08/2018‌ 859 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەخۆشی شێرپەنجە نەخۆشییەكی درێژخایەنە، كە لەئێستادا ڕێژەیەكی زۆر لەخەڵك بە دەستیەوە دەناڵێنن.

یەكێك لە جۆرە زۆر باوەكانی شێرپەنجەی مەمكە، كە لە ناو ئافرەتاندا زۆر بڵاوەو ئەم جۆرەی شێرپەنجە دەتوانێت لە كۆمەڵێك شوێنی جیاواز لەجەستەدا دەست پێبكات، هەروەها بەچەند ڕێگایەكی جیاواز لە جەستەدا گەشەدەكات، كە بە چەند جۆرێكی جیاواز مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

لێرەدا ئاماژە بەچەند جۆرێكی خۆراك دەكەین، كە بەسودن بۆ ئافرەتان و ئەگەری توشبوون بەم جۆرەی شێرپەنجە كەمدەكەنەوە.

بەشێوەیەكی فراوان زۆربەی جۆرەكانی سەوزەو میوە باشن بۆ رێگری لەشێرپەنجەی مەمك.

ئەو خۆراكانەی، كە بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵیان تێدایە ،وەك پاقلەمەنییەكان و بەرهەمە دانەوێڵەییەكان.

ئەو خۆراكانەی، كە ڕێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین دی تێدایە.

لێكۆڵینەوەیەك، كە بۆ زیاتر لە 91 هەزار ئافرەت ئەنجامدراوە دەریخستووە، ئەو ئافرەتانەی ئەم جۆرە خۆراكانەیان بەبڕێكی بەرچاو بەكارهێناوە ئەگەری توشبوون بەشێرپەنجەی مەمكیان %۱۵ كەمترە لەو ئافرەتانەی ئەم خۆراكانەیان بەكارنەهێناوە.

هەروەها چەند توێژینەوەیەكی تر توانیویانە كۆمەڵێك لەسەوزەو میوەكان دەستنیشان بكەن، كە توانای ڕێگری كردنیان هەیە لەم جۆرەی شێرپەنجە، كە ئەمانە دەگرێتەوە، بیبەر، باینجان ، تەماتە ،گێزەر، بڕۆكلی هەروەها ، سێو ، شلك ، هەرمێ . 

وەرگێڕان: هێڤار عومەر