چەند رێگەیەكی ئاسان بۆ هەڵبژاردنی ڕەنگی جلوبەرگەكان

جیهان

04/08/2018‌ 848 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆربەی كات هەڵبژاردنی ڕەنگێكی گونجاو بۆ جلوبەرگەكانمان كارێكی ئاسان نییە بەتایبەت لای خانما.

 زۆربەی كات هەڵبژاردنی ڕەنگ و شێوازی جلەكان پشتدەبەستێت بەو بۆنەیە،ی كە بۆی دەڕۆیت, كە دەتوانیت ڕێگای هەڵبژاردنی ڕەنگی جلوبەرگەكانت ئاسان بكەیت بەگونجاندنی لەگەڵ ڕەنگی سروشتی پێستت.

هەڵبژاردنی ڕەنگی جلەكان زۆر گرنگە، چونكە زۆر جار دەبێتە هۆی دەرخستی كەسایەتی‌و دلخۆشی و خەمباری و هەستی مرۆڤەكان . 

لێرەدا ئاماژە بە سێ ڕێگای ئاسان دەكەین، كە یارمەتی دەرە لە هەڵبژاردنی جلوبەرگەكانمان:

هەڵبژاردن بەپێی ڕەنگی پێست
بۆ ئەو كەسانەی خاوەنی پێستێكی كاڵن باشتر وایە هەوڵ بدەن، كە ڕەنگە تۆخەكان بەكاربهێنن بۆ زیاتر دەركەوتنیان وەك ڕنگی ڕەش، سور، باینجانی ...هتد. 

ئەو كەسانەی، كە خاوەنی پێستێكی كەمێك تۆخن بەشێوەیەكی گشتی دەتوانن زۆربەی ڕەنگەكان بەكاربهێنن بەگونجاندنی لەگەڵ كات و شوێنەكان  .

هەڵبژاردن بەپێی ڕەنگی چاو
هیچ جۆرە ڕەنگێك تایبەت نەكراوە بەكەسێكەوە، بەڵام هەندێك كات گونجاندنی لەگەڵ رەنگی چاو دەتوانێت بەشێوەیەكی جوانتر و سەرنجڕاكێشتر دەرتبخات.

بۆ نموونە ڕەنگی شینی كاڵ ، ڕەساسی كەمێك تۆخ ، پێویستە واز لەبەكارهێنانی هەندێك لە ڕەنگەكانی وەك زەرد و پرتەقاڵی بهێنن.

هەڵبژاردنی جل‌و بەرگەكانمان بەپێی تۆنی كاڵ‌و تۆخی قژمان
بەشێوەیەكی گشتی خانمان حەز بەگۆڕینی ڕەنگی پرچیان دەكەن ، ئەمەش  زۆر كات هەڵبژاردنی جۆرێكی گونجاو لەجلوبەرگەكانیان زیاتر قورس دەكات، باشتر وایە ڕەنگێك هەڵبژێرن، كە بگونجێت لەگەڵ ستایڵی پرچ و دەموچاویاندا.

وەرگێڕان : هێڤار عومەر