شارپرێس:
مەلەكردن یەكێكە لەو چالاكیانەی ،كە زۆر سودبەخشە بۆ منداڵان بەتایبەت لە تەمەنێكی كەمدا و لە سەرەتای دەستپێكی ژیانیدا.
مەلەكردن سودێكی زۆر بە جەستەو مێشكی منداڵ دەگەیەنێت، كە ئەمەش وادەكات بەدرێژایی ژیانیان بە تەندروست و سەلامەت بژین.
یەكێك لەسودەكانی مەلەكردن بۆمنداڵان ئەوەیە، كە جەستەیان بەتەواوەتی ئامادە دەكات بۆ گەورەبون , هەروەها یارمەتی بەهێزبونی دڵی منداڵ دەدات
مەلەكردن سیستمی هەناسەدان ڕێكدەخات، كە ئەمەش وادەكات سییەكانی بەشێوەیەكی تەندروست گەشەبكەن.
بردنی منداڵەكان لەتەمەنێكی كەمدا بۆ مەلەوانگە و بەكارهێنانی چەند ئاماژەیەك لەكاتی فێركردنی لە ناو ئاودا وادەكات بەئاسانی لە پەیوەندی و گفتوگۆكانی چواردەوری تێبگاتو لە ڕوی دەرونیەوە زیرەك بێت، لەگەڵ ئەوەش مەلەكردن یارمەتیدەرە لە خێرابوونی فرمانەكانی مێشكو بەهێز وبونی ماسولكەكان.
بەشێوەیەكی گشتی ئاستی بینینی منداڵ زیاددەكات و وای لێدەكات، كە وریاتر دەربكەوێت بە بەراورد بەو منداڵانەی كە مەلەناكەن.
لەگەڵ ئەوەش مەلەكردن گرنگترین هۆكارە بۆ ڕێكخستنی خەو و خۆراكی منداڵ, بینینی كۆمەڵێك منداڵی تر و دروست بوونی هەندێك گالتەو گەپ و پێكەنین دڵخۆشیەكی زۆر بە منداڵەكان دەگەیەنێت, مانەوەی منداڵەكەت بۆ ماوەیەك لە ناو ئاودا وای لێدەكات جۆرێك لە بڕوا بەخۆبوون پەیدا بكات ، كە ئەمەش سودێكی زۆری بۆ گەورەبونی هەیە.
وەرگێڕان: هێڤار عومەر