چەند ڕێگایەكی ئاسان بۆ نەهێشتنی ئازاری ددان

هەمەڕەنگ

04/08/2018‌ 3572 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەر ئازاری ددان هەیە ئەوا گرنگە تا بزانیت سەرچاوەكەی كوێیە، لەوەوە دەتوانیت هەوڵ بدەیت تا لە ئازارەكەت كەمبكەیتەوە. 

لەوانەیە بە تێكەڵكردنی كەمێك ئاو و خوێ بتوانیت لە ئازاراكەت كەمبكەیتەوە، بەڵام ئازاری زۆر پێویستی بە سەردان كردنی پزیشك هەیە. 

ئەگەر ئازارەكەت ڕۆژێك، یان دوانی خایاند پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت، هەروەها پێویستە قسە لەگەڵ پزیشكەكەت بكەیت پێش بەكارهێنانی هەر كامێك لەمانەی خوارەوە، ئەگەریش دووگیان بوویت، یان شیربدەیت بەمنداڵەكەت یاخود هەر دەرمانێكی پزیشكی بەكاربهێنیت.

بەكارھێنانی خوێیاو
بەكارھێنانی خوێیاو كاریگەریەكی باشی ھەیە، پاكژكەرەوەیەكی سروشتییە، ھەروەھا یارمەتی دەرە بۆ ئەوەی ئەو پاشماوە زیادانەی ناو ددانەكان بێنە دەرەوە، ھەروەھا سوودی ھەیە بۆ كەمكردنەوەی ھەوكردنی ناو دەم.

بەكارھێنانی ژوورۆكسیدی ھایدرۆجین
بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری ددان، ھەروەھا بەكتریا زیان بەخشەكان دەكوژێت، دەتوانێت ببێتە چارەسەرێكی باش بۆ خوێن بەربوونی ناو دەم، بۆ ئەم مەبەستەش لەسەدا ٣ ی ژوورۆكسیدی ھایدرۆجین لەگەڵ كەمێك ئاودا تێكەڵ بكە و لە دەمتی ڕابدە.

پەستانی سارد (سەھۆڵ)
لەوانەیە ئەمە بەكاربھێنیت بۆ ھەر ئازارێك، كە ھەتە، بەتایبەتی گەر ئازاری ددان بێت، كاتێك سەھۆڵ بەر شوێنێك دەكەوێت، وا لەملولە سورەكانی ئەو ناوچەیە دەكات، كە گرژ بوون ڕووبدات و بەمەش ئازارەكە كەم دەكات.

زەرفی چای نەعنا
دەتوانێت بەكاربھێنرێت بۆ كەمكردنەوەی ئازاری ددان، بۆ ئەم مەبەستەش با زەرفەكە سارد بێتەوەو پاشان بیخە سەر شوێنی مەبەست.

سیر
وەك چارەسەرێك لەبواری پزیشكیدا بەكاردێت، نەك تەنیا بۆ كوشتنی بەكتریا زیان بەخشەكان، بەڵكو بۆ كەمكردنەوەی ئازاریش، بۆ ئەم مەبەستەش كەمێك بە باشی بھاڕە و وەك مەلحەمێكی لێبكە و بەكاری بھێنە.

پوختەی ڤانێلا
ئەمەیان مادەی كحولی تێدایە، دەتوانیت بۆ نەمانی ئازار بەكاریبھێنیت، بۆ ئەمەش كەمێك ڤانێلا بخە سەر پەنجەت و بیدە لە شوێنی مەبەست.

مێخەك
 ھەر لە مێژەوە بۆ ئازاری ددان بەكارھاتووە، چونكە زەیتەكەی دەتوانێت ئازار بشكێنێت، بۆ ئەمەش كەمێك زەیت بخە سەر پارچەیەك كەتان و بیدا لە شوێنی مەبەست یان دەتوانیت چەند دڵۆپێك لەگەڵ ئاودا تێكەڵبكەیت و لە دەمتی ڕابدەیت.

گەڵای گوانا
ئەم گەڵایە پێكھاتەیەكی تێدایە، كە دەتوانێت برین ساڕێژ بكست، دەتوانیت ھەر وەك بنێشت چەند گەڵایەك بجویت.

گیای گەنم
ئەم گیایە چارەسەرێكی باشە بۆ لەشی مرۆڤ بە گشتی،ھەروەھا بۆ ئازاری ددانیش بەسوودە، كەمێك لە ئاودا بكوڵێنە و لە دەمتی ڕابدە.

جاترە
كەمێك لە زەیتی جاترە و ئاو بخە سەر لەتێك كەتان و بیخە سەر شوێنی مەبەست.

وەرگێڕان: ساری حەكیم