ئەو هۆكارانەی وات لێدەكات بەژیانكردن لەئەڵمانیا ئاسوودە بیت

هەمەڕەنگ

04/08/2018‌ 4332 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك بۆ یەكەمجار دەچیتە ئەڵمانییا ناتوانیت هاوارنەكەیت ''وای! ئەوە نایابە!'.

بابەتەكەی ئێمە دەربارەی دیمەن بینین نییە، بەڵام لە جییاتی ئەوە دەربارەی شتانێكی ڕۆژانەیە، كە وا لەژیانی خەڵك دەكات ئاسانتر بێت.

وەستاندنی ئۆتۆمبیل
هەبوونی ماوەو بۆشایی لەكاتی وەستاندنی ئۆتۆمبیل بۆ خانمان، وەك یاسایەك بۆشاییەك دیاری كراوە، كە زۆر گونجاوترە لەبۆشاییەكانی ترئەمەش لەبەر دڵسۆزی نییە، بەڵكو لەبەر ئەو پێكدادانە باوانەیە، كە خانمان لەكاتی وەستاندنی ئۆتۆمبیلدا دەیكەن.

شوێنی وەستاندنی ئۆتۆمبیل بۆ خانمان نزیكە لەشوێنی دەرچوون، كەیارمەتی خانمان دەدات نەترسن.

پاسكیل سوارەكان 
ئەڵمانیا وڵاتی پاسكیل سوارەكانە، ئەوان لە هەموو شوێنێكن، لە ٩٦% خەڵكی ئەو وڵاتە پاسكیلییان هەیە، لەبەر ئەوە دەبێ زۆر ئاگاداربیت كاتێك ئۆتۆمبیلەكات دەبەییە دەرەوە بزانیت، كە پاسكیل بەلاتا تێپەڕ دەبێت، یاخود نا ئینجا بڕۆییت، هەروەها بەڕێگەی پاسكیلدامەڕۆ لەبەر ئەوەی پاسكیلسوارەكان هۆرنت بۆلێدەدەن.

سوپەرماركێت
یەكەم شت، كە لەوانەییە سەرسامت بكات ئەوەیە هەموو نرخەكان دانراون بۆ ١ كیلۆگرام، ١٠٠ گرام‌و ١٠٠ لیتر، دەتوانیت نرخی بەرهەمێك بدۆزیتەوە كەمتر بێت لە ١ كگم ( ١٠٠گم، ١٠٠ لیتر)، ڕێك لەخوارەوە نرخە سەرەتاییەكان نووسراون، كە یارمەتی كڕیارەكان دەدات بەراوردی نرخەكان بكەن‌و نرخێكی زۆر باش هەڵبژێرن.

كاتێك بتلێك ئاو دەكڕیت سەرنجبدەرە نرخەكەی، نرخی بوتڵەكە جییایە لەنرخی ئاوەكە، پارەكەت دەستدەكەوێتەوە، كە ئەگەر بوتڵەكە بگێریتەوە بۆ سۆپەرماركێتەكە.

وەكو یاسایەك هەموو دوكانەكان لە ٨ ئێوارەوە دادەخرێت و دوكانە بچوكەكانیش لە ٧ ئێوارەوە، ئەوە یاساییەكی تاییبەتە، كە هەموو دوكانەكان بەجێی دەهێنن، لەبەر ئەوە ئەمە لەمێشكتدا بپارێزە، كە ئەگەر پلاندادەنێیت بۆ ڕۆژەكەت.

سەگەكان
لەهەموو شوێنێ خەڵك دەبینیت سەگی پێیە، لەڕێگە ژێر زەمینییەكاندا لەكافێكان دا لەپاركەكاندا، هەروها كیسی پیسایی سەگەكان دەبینییەوە لەهەموو شەقامەكاندا و هەموو ناوچەكاندا، كە كیسە بەكارهاتووەكان فڕێدەدرێنە سەلەی خۆڵی تاییبەت، كە تەنانەت خۆت دەستییان لێنادەییت.

ژووری دەستشۆر
لەشوێنە جۆراوجۆرەكاندا، شوێنی میزكردن دانراوە، كە بەخۆڕاییەو ٠.٧٥ یۆرۆ نادەیت، كە بۆ دانەییەكی تایبەت دەیدەییت، بەدڵنییاییەوە ئەوە تەنیا بۆ پییاوانە.

ئەوە باشترین شتە بۆ دایەو بابان، مێزی گۆڕینی منداڵ، كە زۆرینەی كات دەكوێتە ژووری دەستشۆرەكان.

دەستشۆرەكانی ئەڵمانییا بە پۆستەكانی فەیسبوك‌و ئینستاگرام نیشانەو دیكۆر كراوە لەلاییەن گەشتیارەكانەوە، هەندێك لە ژوورەكان زۆر ناوازەن.

كارتی سور
ئارسچكارتی (ئارسچ واتە 'پشتەوە' كارتی واتە 'كارت')، كە مانا دەكرێتەوە بە كارتی پشتەوە، ئەم دەستەواژەییە لەوكاتەوە هاتووە، كە تەلەفزییۆنی رەشو سپی هەبوو، بەبێ بەهەڵە تێگەشتن ناوبژیوانی یاری تۆپیپێ ئەم كارتی سزاییانەی لەشوێنی جییاوازەو دەرئەكرد كارتی زەرد لەگیرفانی سنگەوەو كارتی سورلە گیرفانی پشتەوە لەبەرئەوەی خەڵك تبگات، كە كام ڕەنگە ئاماژەی پێكراوە.

تەنانەت لە ئێستادا ئەڵمانییەكان ئەم دەستەواژەیان هەیە ''ئارسچكارتی گیزۆگن'،' كە مانای دەرهێنانی كارت سور 'كارتی پشتەوە' دەدات'، كە بۆ ڕودانی حاڵەتی ناخۆش بەكاریدێنن.

 ساوناكان
ئاسایی پیاوان‌و ئافرەتان پێكەوە دەچنە ساوناكانەوە و جلی ژێرەوە لەبەر ناكەن تەنیا خاولی بەكار دەهێنن بۆ داپۆشینی خۆیان ئەوەش لەبەر خاوێنی، بەگشتی ئەم شوێنانە باوە لەوێ.

گیانی گاڵتەوگەپ لەئەڵمانییادا
بەڕاستی سەختە، كە ئەگەر بتەوێت وا لە ئەڵمانییەك بكەیت پێبكەنێت.

بەخشیش
ئۆكتۆبیرفێست یەكێكە لەفستیڤاڵە بەناوبانگەكانی بییرەو گەورەترین چالاكی كلتورییە لەهەموو جیهاندا، كە زۆریینەی خەڵك نازانێت لە مانگی نۆدا دەستپێدەكات.

وەرگێڕان: ساریا ئەحمەد