ئەو سیرۆمەی بۆ درێژكردنەوەو بەهێزكردنی برژەنگەكان بەكاردەهێنرێت قەدەغەكرا

جیهان

05/08/2018‌ 717 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو سیرۆمەی، كە بۆ درێژكردنەوەو بەهێزكردنی برژەنگەكان بەكاردەهێنرێت، بەهۆی مەترسییەكانی لەئستورالیا قەدەغەكراوە.

بەشی تەندروستی بەپێی یاسایەك لەوڵاتی ئوسترالیا سیرۆمی برژانگی ماركەی لی لاشی لەماركێتەكان‌و ساڵۆنەكاندا قەدەغەكرد، كە چەندین ژن دوایی بەكارهێنانی گلەیی ئەوەیان كردووە، دوا بەكارهێنانی بەرهەمەكە چاویان توشی ئاوساوی‌و سووربوونەوە و هەستیاری كردووە.
"
لی لاش، كە لە ساڵٶنەكان و بازاڕی ئۆنڵاینی وڵاتی ئەمریكادا هەیە، گوایە لە ماوەی سێ مانگدا و بە بەكارهێنانی ڕۆژانە ئەنجامەكەی دەردەكەوێت، ئەویش درێژكردنی تاڵەكانی برژانگ دەبێت.

سیرۆمەكە مادەیەكی هۆرمۆنی تێدایە پێی دەوترێت پڕۆستاگلادین، كە بۆ نەخۆشی چاوی گلوكۆما، ئاوی چاوە بەكاردێت، بەڵام وەك ڕەچەتەك لەئوسترالیادا بەكارهاتووە، ئەم چارەسەرە بۆ كەمكردنەوەی پەستانی چاو بەكاردێت، كە دەكرێتە ناو چاوەوە، بەڵام لەبواری جوانكاریدا ئەم مادەیە دەبێتە هۆی وروژاندنی چاو، ئەمەش خراپە.

كیم باڵێستی، كە نەخۆشێكی شێرپەنجەیە و ساڵی پار لە نەخۆشییەكەی چاك بووەتەوە، ناوی ئەم بەرهەمەی بیستووە، كە دەتوانێت دووبارە برژەنگەكانی بۆ بگەڕێنێتەوە بەزووترین كات بەكاریهێناوەو لەو بارەوە دەڵێت: "كاتێك باشبووەتەوە لە نەخۆشییەكەی ئەم بەرهەمەی بە دیاری پێبەخشراوە، چونكە هەموو شتێك دەكەیت بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێیتەوە سەر شێوەی جارانت".

خاتوو بەڵێستی وازی لەبەكارهێنانی بەرهەمەكە هێنا دوای سێ مانگ، چونكە چاوەكانی توشی سووربونەوە ووروژاندن بوون ، ئەوەشی وت: "هەمیشە چاوەكانی وەك ئەوە بووە گریابێت و ژێر چاوەكانی ڕەش بوون".

هەروەها وتیشی "كاتێك هاوسەرەكەم دەگەڕایەوە وایدەزانی گریاوم، كاتێك شەوان بەكارم بهێنایا ئەوا بەیانیان نەمدەتوانی چاوەكانم بكەمەوە، چونكە بە یەكدا نوسابوون".

دوای ئەوەی، كە خاتوو باڵێستی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ وازی لە بەكارهێنانی هێنا چاوەكانی گەڕانەوە دۆخی جارانیان، وتی "هەرگیز جارێكی تر بەكاریان ناهێنێتەوە".

لەئینتەرنیتدا چەندین چیرۆكی تری تێدایە، كە بە بیستنیان دەترسیت بەهۆی ئەم بەرهەمەوە تووشیان بووە، بەڵام لەگەڵ ئەو هەموو كۆمێنتە نەرێنیانەدا ئافرەتێك خۆی دەردەخست بەبرژەنگە درێژەكانییەوە.

پزیشكێكی ئوسترالی بە ناوی پیتەر سمیچ وتی: "ئەو هۆرمۆنە لەچەندین بەرهەمی تردا بینراوە و بەكار هاتووە".

ئەو وتیشی نەخۆشی هەبووە پرۆستاگلاندنیان بە شێوەی قەترە بەكارهێناوە و برژەنگیان دەستی بەگەشەكردن كردووە، كە ئەم مادەیە بە دڵنیاییەوە وا دەكات، كە برژەنگەكان پڕتر و درەژتر بن.

پزیشكەكە هەروەها وتی: "یەكێك لە نەخۆشەكانم لە بواری جوانكاریدا كاری كردووە ، وتوێتی من ئەو قەتریەم دەوێت كە برژەنگ پڕ و درێژ دەكات، چونكە یەكێك لەكڕیارەكانی نەخۆشی گلوكۆمایەتی و دوای بەكارهێنانی ئەو مادەیە برژەنگەكانی پڕ و درێژ بوون".

وەرگێڕان: ساری حەكیم