بەكارهێنانی واتای وشەیەك بەهەڵە زیانێكی گەورە لەكۆمپانیایەك دەدات

جیهان

05/08/2018‌ 1023 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەنیا یەك وشە لەیەكێك لەئیمێڵەكان، زیانێكی مادی گەورەی بەكۆمانیایەكی نێودەوڵەتیدا.

رووداوەكە بەشێوەیەك بوو، نامەكەیەك بەزمانی ئینگلیزی نووسرابوو، لەلایەن كەسێكەوە بوو بەزمانی دایكی "ئینگلیزی"‌و بۆ هاوڕێ كەی نێردرابوو، كە ئینگلیزی زمانی دووەمی بوو.

لەكاتی ناردنی نامەكەدا وشەیەك دێتە بەردەستی لەقامووسەكەیدا دەگەڕێت،  دوو مانای دەبێت ، بەڵام ئەو ئەو وشەیە بەكاردەهێنێت، كە هەڵەیە.

مانگێك دوای ئەم ڕووداوە، بەرێوبەری كۆمپانیاكە دەست بەلێكۆڵینەوە دەكات بۆ دۆزینەوەی هۆكاری شكستە لەناكاوەكەی پرۆژەكەیان ، كە بووە هۆی زیانێكی زۆری دارایی بەكۆمپانیاكە.

چیا سوسان چۆنگ راویژكاری كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەدا، هەموو بەڵگەكان دەگەرینەوە بۆ سەر یەك وشە ، ئەو نەشی ویست وشەكە بدركێنێت و هەر بەنهێنی ‌هێشتیەوە. 

ئەو وشەیە لە بواری پیشەسازیدا بەكار دێت و بە زووترین كات دەناسرێتەوەو لەو بارەوە وتی: "شتەكان لەدەست دەرچوون، چونكە هەڵە لێتێگەیشتن هەبووە لە نێوان هەردوولادا".

چۆنگ لە درێژەی قسەكانیدا وتی: "كاتێك نا حاڵیبوونێكی ئاوا ڕوودەدەن، هەمیشە پەنجەی لۆمە بۆ ئەو كەسانە درێژدەكرێت، كە زمانی دایكیان قسە دەكەن".

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل