گــرنــگی خـــــــــواردنەوەی ئـــــــــاوی لیمـــۆ لەبەیانـــیاندا

هەمەڕەنگ

05/08/2018‌ 1272 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیمۆ یەكێكە لەمیوە مزرەمەنیە پڕ ڤیتامینەكان, بەوە ناسراوە هەمیشە تامێكی تازە و بۆنێكی خۆشی هەیە.

لیمۆ بەشێوەیەكی فراوان لەدروستكردنی زۆربەی خواردنەوەكاندا بەكاردەهێنرێت وەك زۆربەی جۆرەكانی شەربەت، هەروەها هەندێك جۆری چا.

لیمۆ یەكێكە لە سەرچاوە دەوڵەمەندەكانی ڤیتامین سی, هەندێك جار لە دروستكردنی دەرمانە پزیشكییەكاندا بەكاردەهێنرێت ئەمەش بەهۆی ئەو سودە زۆرەی، كە بۆ جەستە هەیەتی . 

یەكێك لە بەكارهێنانە هەرە گرنگەكانی لیمۆ ئەوەیە، كە بە شێوەی گیراوە بخورێتەوەو خواردنەوەی ئاوی لیمۆ كاریگەری زۆر لەسەر جەستە دروست دەكات ، بەتایبەت جگەر كە یارمەتی رێكخستنی فرمانەكانی دەدات,

خواردنەوەی ئاوی لیمۆ توانای كەمكردنەوەی كێشی لەشی هەیە, خواردنەوەی ئاوی لیمۆ لەبەیانیاندا لەگەڵ ئاوی گەرم بەگەدەی بەتاڵ ئەنجامی چاوەڕوان نەكراوی دەبێت بۆ لەش, گرنگترین ئەو كاریگەریانەش ئەمانەن.

بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی ڤیتامین سی، كە لەپێكهاتەكەیدا هەیە توانای پاراستنی سیستمی بەرگری لەشی هەیە.

خواردنەوەی ئاوی لیمۆ لەبەیانیاندا توانای ڕاگرتنی ڕێژەی ترشی و تفتی لەشی هەیە، بەهۆی ئەو تایبەتمەندیەی دژە بەكتریاكان، كە لە لیمۆدا هەیە ڕێگری لە هەوكردنەكانی لەش دەكات .

خواردنەوەی ئاوی لیمۆ لەبەیانیاندا بەیەكێك لەسەرچاوەكانی لابردنی ژەهر لە لەشدا دادەنرێت ، هەروەها لیمۆ سەرچاوەیەكی سەرەكییە بۆ پۆتاسیۆم و كالسیۆم و فۆسفۆڕو بەیەكێك لەباشترین چارەسەرەكانی هەڵامەت دادەنرێت .

خواردنەوەی ئاوی لیمۆ یەكێكە لەسەرچاوەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی پێست‌و خواردنەوەی ئاوی لیمۆ ئازاری ماسولكەكان ناهێڵێت.

هاوكات خواردنەوەی ئاوی لیمۆ لەگەڵ ئاوی گەرم لەبەیانیاندا لەش بەشێوەیەكی تەندروست دەهێڵێتەوە و بۆ ئازاری ددان بەسودە .

وەرگێڕان: هێڤار عومەر‌