گەورەكان ململانێ‌ دەكەن.. شەڕی خاوەندارییەتی مانگ دەستپێدەكات

جیهان

05/08/2018‌ 1064 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەئێستادا مانگ وەك و دەریا وایە، كە هەموو كەسێك دەتوانێت بەكاریبهێنێت، بەڵام هیچ كەسێك ناتوانێت ببێتە خاوەنی. 

لە ساڵی ١٩٦٧ ئەمەریكا و یەكێتی سۆڤییەت تاوتوێی بۆشای ئاسمانیان كرد، كە تێیدا باسی ئەوەیان كرد هیچ كەسێك ناتوانێت خاوەنی بستێك لەخاكی سەر مانگ بن.

ستیفن دویل جێگری بەڕێوبەری ناسا وتی: "هەموو كەسێك مافی هەیە، كە بچێتە سەر مانگ و بەشێك لە خۆڵەكەی هەڵبگرێت ، بەڵام هەرگیز هیچ كەسێك ناتوانێت چوار گۆشەیەك بكێشێت‌و بڵێت، كە ئەمە موڵكی منە".

لەئێستادا كۆمەڵێك كەس بەهیوای ئەوەن، كە لە چەند دەیەی داهاتوودا شوێنێكی نیشتەجێبون لەسەر مانگ دروستبكەن.

لەو بارەوە دەزگای بۆشایی ئەوروپی  هیوا خوازە، كە گوندێك لەسەر مانگ دروست بكات لەنێوان سالی ٢٠٢٠ و ٢٠٣٠  ، هەروەها ناساش پلانی خۆی هەیە بۆ سەر ڕوی مانگ‌و دەزگای ڕۆسكۆسمۆسی روسی پلانی دروستكردنی بنكەیەكی هەیە لەسەر مانگ هەتا ساڵی ٢٠٢٠ .

دەزگای بۆشای ئاسمانیش لە چین هەمان پلانی روسیای هەیە بۆ دروستكردنی بنكەیەك لە سەر مانگ.

لەئێستادا چەندەها كۆمپانیای فرۆشتی زەوی مانگ بوونی هەیەو زۆرێك لەخەڵك بەتایبەتی بەناوبانگەكانی هۆڵیوود دەستیان كردووە بەكڕینە زەوی لەسەر مانگ، لەكۆتایدا هەموو كەسێك دەتوانێت بچەتە سەر مانگ و بنكەیەك لەسەر مانگ دروست بكات و هیچ كەسێك ناتوانیت ڕێگری لەوە بكات، كە ببیتە خاوەنی بەشێك لە زەوی لەسەر مانگ. 

وەرگێڕان: جوانە عەزیز