خەوتنێكی باش‌و تەندروست ساڵەكانی تەمەنت زیاد دەكات

جیهان

06/08/2018‌ 742 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خەوتنێكی باش‌و تەندروست ساڵەكانی تەمەنت زیاددەكات‌و ئەگەری توشبوون بە نەخوشیە درێژخایەنەكان كەمتر دەكاتەوە.

لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە ئەو كەسانەی، كە كەمتر لە شەش سەعات دەخەون ئەگەری توشبوون بەهەردوو جۆری شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ و پەستانی خوێن لێدەكرێت.

لێكۆڵینەوەكان ئەوەشیان دەرخستووە، كە خەوتنێكی باش لەگەڵ ڕاهێنانی ڕۆژانە تەمەنێكی زۆرترت پێدەبەخشێت.

كەمتر فشارت لەسەر دەبێت
چەند كاتژمێرێكی زیاتر لەخەوتن دەبێتە هۆی باشتر كردنی باری دەروونی، لەپشكنینێك نوێدا، كە لە سەر ٧٠٠ كەس لەنێوان تەمەنەكانی ١٧ بۆ ٧٩ ساڵیدا ئەنجام درا تێیدا هاتووە ئەو كەسانەی زووتر خەوتوون و زووتر لە خەو هەڵدەستن زیاتر دڵ خۆشتر و دەرونێكی ئارامتریان هەیە لەو كەسانەی، كە شەوان درەنگ دەخەون.

هەروەها لێكۆڵەرەكان ئەوە دەڵێن كاتێك ٧ بۆ ٩ كاتژمێر ناخەویت، زنجیرەیەك لە كاریگەری نەرینی لەسەر مێشك دروست دەكات، لەوانە خەمۆكی و بێ تاقەتی و نەخۆشییەكانی تر.

دڵ خۆشبون و سنورداركردنی فشاری دەرونی كارێكی ئاسانەو بە خەوتنی چەند كاتژمێرێك زیاتر دەتوانیت بەدەستی بهێنیت.

كەمتر توڕە دەبیت
نەخەوتن لە شەودا دەبێتە هۆی زووتوڕە بوون و بەرگە نەگرتنی فشار ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بونی گرژیی و ئاڵۆزی لە پەیوەندیە نزیكەكان وەك خێزان و هاوڕێی و هاوسەرەكان. 

لێكۆڵینەوەیەك ئەوە دەردەخات، كە نەخەوتن دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤەكان زووتر توڕە ببن هەر لە لێكۆڵینەوەكەدا كە لە زانكۆی پەنسلڤەینیا لەسەر شێوازی خەوی چەند كەسێك ئەنجامدرا كە تیدا ئەو كەسانەی كە ٤ سەعات و نیو لە شەوێكدا دەخەون دەركەوت كە زیاتر هەست بە فشار و نائارامی دەروونی دەكەن وو زۆرتر خەمبار و توڕە و مێشكیان زیاتر هیلاكە.

ـخەوتنێكی باش یەكسانە بەڕوخسارێكی جوان
باشترین ڕۆتینی بەیانیان بۆ پێست ناتوانێت ئەو خەتە ڕەشانەی ژێر چاو لاببات، كە بەهۆی نەخەوتن دروست دەبێت. 

لێكۆلینەوەیەكی سویدی، كە لەسەر ئەو كەسانەی كە كەمتر دەخەون و ئەوكەسانەی، كە بە شێوەیەكی باش دەخەون، دەركەوتووە ئەو كەسانەی كە كەمتر دەخەون كەمتر سەنج ڕاكێش و تەندروستریان بەشێوەیەكی بەرچاو خراپ دەبێت و بەشێوەیەكی بەرچاو خەمگینتر دەردەكەون، بەڵام ئەو كەسانەی كە بەشێوەیەكی باشیتر دەخەون ڕووخسارێكی گەشاوەو پێستێكی ڕووناكتریان هەبووە. 

كەمتر نەخۆش دەكەویت
خەوتنێكی باش دەبێتە هۆی ئەوەی لەش زیاتر بەرگری دژ بە بەكتریا و ڤایرۆس بكات، لەكاتی خەوتندا سیستەمی بەرگری پڕۆتینێك دەردەكات، كە پێی دەڵێن كیتۆكین كە دەتوانێت بتپارێزێت لەتوشبوون بە نەخۆشی،بە بێ خەوتن لەشت ناتوانێت ئەو بەرگریە دووست بكات كە پێویستی پێیەتی بۆ پاراستنت لە نەخۆشیەكان.

وەرگێڕان جوانە عەزیز