وێنە.. پیاوێكی بەتەمەنی سعودی 50 ساڵە لەسەر یەك حەج دەكات

جیهان

06/08/2018‌ 1444 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیاوێكی بەتەمەنی سعودییە، مێژوویەكی بۆ خۆی لەجیهانی ئیسلامی نووسییەوە، بەوەی ژمارەیەكی زۆر لەتەمەنی حەجی كردووە.

بەپێی رۆژنامەی "24 السعودیە"، پیاوە سعودییەكە بۆ ماوەی 50 ساڵە لەسەر یەك هەموو ساڵێك فەریزەی حەج جێبەجێدەكات، كە یەكەم جار حەجی كردووە تەمەنی 54 ساڵ بووە.

ئەو پیاوە لەلێدوانێكی بۆ رۆژنامە سعودییەكە جەختیكردووەتەوە لەماوەی ئەو چەنجا ساڵەدا هیچ ساڵێك نەبووە حەج نەكات‌و بەوەش دڵخۆشی خۆی دەربڕیوە.

هـ ـ ح