لەباربردنی منداڵ زیانی گەورەی بۆ ژنان هەیە

هەمەڕەنگ

06/08/2018‌ 1177 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە، كە لەباربردنی منداڵ زیانێكی زۆر بەتەندروستی دایكەكەی دەگەیەنێت، بەشێوەیەك زیانەكە كاریگەری لەسەر دەروون‌و جەستەش دەبێت.

بەپێی لێكۆڵینەوەكان، گەورەترین زیان لەكاتی لەباربردنی منداڵدا بەر مێشكی دایكەكە دەكەوێت , ئەمەش بەپێی یەكێك لەتوێژنەوەكان، كە بۆ ۸۷۷ هەزار ئافرەت كراوە لەنێوان ساڵەكانی ۱۹۹۵-۲۰۰۹، كە 163 هەزاریان منداڵیان لەباربردووە.

ئەو ئافرەتانەی، كە كرداری لەباربردنی منداڵەكانیان ئەنجامدەدەن بەڕێژەی %۸۱ زیاتر مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە بە بەراورد بەو ئافرەتانەی، كە منداڵەكانیان لە بار نابەن . 

هەروەها بەشێوەیەكی گشتی لەباربردنی منداڵ هۆكارە بۆ نەخۆشییە دەروونیەكان لەدایكاندا‌و نەخۆشییەكانی تری مێشك. 

زۆربەی ئەو ئافرەتانەی كە منداڵەكانیان لەبار دەبەن توشی دڵەڕاوكێ و خامۆكی دەبن، كە ئەمە هەر لە كۆنەوە لەزۆربەی ئافرەتەكاندا دەركەوتووە.

هەندێك كات كرداری خۆكوشتن لەناو ئافرەتاندا زۆر زۆرە بەتایبەت لەدوای لەباربردنی منداڵەكانیان , زۆرێك لە ئافرەتان بەشێوەیەكی وا باری دەروونیان تێك دەچێت، كە بە بەردەوامی مەست و بێ ئاگا دەردەكەون.
 
لەباربردنی منداڵ لە ئێستادا و لە جیهاندا بووە بە دیاردە، كە زۆربەی خەڵك بێ گوێدانە ئەنجامە خراپەكانی ئەم كارە ئەنجام دەدەن، هەندێك جار لە كاتی پڕۆسەی لەباربردنەكە بەهۆی زۆری خوێن بەربوونی دایكەكەوە، كە ناتوانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی مردنی دایكەكە, یەكێكی تر لەزیانە هەرە مەترسیدارەكانی لەباربردنی منداڵ ئەوەیە، كە ڕەنگە دایكەكە نەتوانێت دوبارە دوگیان ببێتەوە و لە ڕووی ئاینیشەوە ئەم كردارە قەدەغە كراوە.

وەرگێڕان: هێڤار عومەر