گەردەلوولەكەی ئەمریكا نرخی تمەنی ئێرانی بۆ ژمارەیەكی تری پێوانەیی نزمدەكاتەوە

جیهان

06/08/2018‌ 14945 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی مایك پەمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، لیستێكی تری سزاكانیان بۆ سەر ئێران رادەگەیەنن، گەردەلوولێكی تر روو لەبازاڕو ئابووری ئەو وڵاتە كرد.

مایك پەمپیۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ دوو شەممە لیستێكی نوێی سزاكانیان بۆ سەر ئێران رادەگەیەنن، ئەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە دانا.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ بەهۆی كاریگەری ئەو سزایانە، لەئەمڕۆ دوو شەممە نرخی تومەنی ئێرانی نزیمبوونەوەیەكی پێوانەیی تۆماركردووەو ئەگەر هەیە نرخەكەشی زیاتر دابەزێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، لەبازاڕی رەشدا ئەمڕۆ هەر 112 هەزار تمەنێكی ئێرانی بەرانبەر یەك دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەوە دابەزینێكی پێوانەییە لەنرخی دراوی ئەو وڵاتە بەرانبەر دۆلار.

ئەمریكا بەهۆی دەستوەردانە سەربازییەكانی ئێران لەچەند وڵاتێكی ناوچەكە سزای ئەو وڵاتە دەدات‌و ئەوەش كاریگەری زۆر نەرێنی لەسەر ئابووری وڵاتەكە داناوەو چاوەڕێی دارووخانی لێدەكرێت.

هـ ـ ح