لەدەستدانی خۆشەویست هۆكاری سەرەكی تووڕەبوونە لەپیاوان

جیهان

07/08/2018‌ 1155 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆربەی پیاوان بەهۆی بەڕێوەبردنی كار و بارەكانییانەوەو ڕووبەڕووبوونەوەیان بۆ چەند شتێكی جیاواز ڕۆژانە زۆرتر توڕەدەبن.

توڕەبوون ئەو حاڵەتەیە، كە كاتێك لە كەسێكدا ڕوودەدات بەتەواوەتی كۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدەدات بەجۆرێك بیریناكەوێتەوە، كە پێشتر چی كردووەو چی وتووە.

بەشێوەیەكی گشتی لەپیاواندا یەكێك لە هۆكارەكانی توڕەبون ئەوەیە كاتێك، كە خۆشەویستەكەیان بەجێیان دەهێڵێت تووڕە دەبن، كە دواتر بەتێپەڕبوونی كات لەبیری دەكەن و بەجۆرێك لەجۆرەكان پەشیمان دەبنەوە .

زۆربەی هۆكارەكانی توڕەبوون بریتین لەكەسانی دەوروبەر ، بار و حاڵەتی دەروونی كەسەكە ، هۆكار و ڕووبەڕووبوونەوەی شتەكان , یەكێكی تر لەهۆكارەكانی توڕەبوون لە پیاواندا دەگەڕێتەوە بۆ كەسە نزیكەكانی چواردەوری وەك خێزان‌و پەیوەنییەكانی.

ئەمەش بەهۆی ئەوەی، كە پەیوندییەكان هەمیشەیین و زۆربەی كاتەكان پێكەوە دەبن، بۆیە دەبێتە هۆی توڕەوبونیان ، باشتر وایە بۆ ماوەیەك دووربكەونەوە لە خێزان و هاوڕێ و كەسە نزیكەكان. 

هەندێكی تر لە هۆكارەكان بریتین لە ئازار دانی یەكتر ، بۆیە پێویستە بەشێوەیەك مامەڵە لەگەر كەسانی چواردەورت بكەیت، كە هەست بە ئارامی بكەن و توڕە نەبن بەهۆی ئازاردانەكانتەوە .

هەڕەشە لێكردن و هەڵخەڵەتاندن یەكێكی ترە لەهۆكارەكانی توڕەبوون لە پیاواندا , هۆكارە سایكۆلۆژییەكان وادەكەن، كە توڕەبوون لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاواز دەربكەوێت.

وەرگێڕان: هێڤار عومەر