سودەكانی گوێگرتن لەمۆسیقا لەكاتی سەعیكردندا

جیهان

07/08/2018‌ 519 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گوێگرتن لەمۆسیقا لەكاتی خوێندن و سەعیكردندا ئارامییەكی زۆر بە مێشكی خوێندكار دەبەخشێت وای لێدەكات، كە دوربێت لە دڵەراوكێ و خەمۆكی. 

لەئێستادا بەڕێژەیەكی بەرچاو خوێندكاران هێدفۆنەكانیان بەكاردەهێنن لە كاتی خوێندنەوەی كتێب لە كتێبخانەكان و سەعیكردن.

 لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە، كە گوێگرتن لە مۆسیقا لە كاتی خوێندنەوەو سەعیكردندا توانای زیرەكی خوێندكار زیاد دەكات , یەكێك لەسودەكانی گوێگرتن لەمۆسیقا بریتییە لە هێور كردنەوەی مێشك.

هەروەها گوێگرتن لە مۆسیقا دۆخێكی ئارام و باش بۆ كەسەكان دروست دەكات، كە ئەمەش یارمەتی پەرەپێدانی مێشك دەدات بەشێوەیەكی باشتر و زیاتر زانیارییەكان وەربگرێت.

لەهەندێك لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە، كە خوێندكاران لەبەركردنی شتەكان بۆیان ئاسانتر دەبێت كاتێك گوێ لەمۆسیقا دەگرن. 

وەرگێڕان: هێڤار عومەر