وێنە.. خۆشەویستی ئەو ژن‌و پیاوە بەتەمەنەی بەتراژیدیا كۆتایی هات

جیهان

07/08/2018‌ 2552 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەكردنی: جوانە عەزیز
ژن‌و پیاوێكی بەتەمەن، كە هاوسەری یەكترین بوون، هەموو وەرزێك لەلایەن كوڕەكەیان، كە فۆتۆگرافەر بووە، وێنەیان گیراوە.

سەرنجراكێشی ئەو چیرۆكە لەوەدایە، كە كۆتا وێنەی كوڕەكە زۆر خامبارت دەكات، چونكە كۆتایی چرۆكەكە دوان‌و تراژیدییە.

هەمیشە گرنگە، كە بتوانیت لە ڕێگەی شتێكەوە هەستەكانت بەشێوەیەكی باش دەربخەیت، بۆ ئەوەی بەسادەیی خۆشەویستی خۆت دەربخەیت، بۆ ئەو كەسەی زۆر خۆشەویستە لەلات. 

ئەم دوو هاوسەرە لەهەموو وەرزێك هەمان وێنەیان گرتووەتەوەو بۆ ماوەی ساڵانێكیش بەردەوامبووە، ئەویش لەبەردەم خانوەكەیان، كە باخچەیەكە و ئەو وێنانەی گرتوویانە بە تەنیا چیرۆكی خۆشەویستی ئەم دوو هاوسەرە  دەگێڕێتەوە.

وێنەكان پرن لە ئومێد و خۆشی و ترسی لەدەستدان، بەڵام بەشێوەیەكی ناوازە چیرۆكەكە بەوێنەو بێ‌ دەربڕین، كۆتا وێنە كۆتایەكی خەمباری ئەم چیرۆكە دەگێڕێتەوە، ئەویش مردنی هاوسەری پیاوە بەتەمەنەكەیە.