بەچەند رێگەیەكی ئاسان ببە بەخاوەنی تەندروستییەكی باش

جیهان

07/08/2018‌ 2929 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەندروستییەكی باش یەكێكە لەو بابەتە گرنگانەی، كە دەبێت گرنگییەكی زۆری پێبدرێت، كە مەرج نییە بە وەرزش كردن، یاخود رێجیم كردن یان چون بۆ هۆلی وەرزشی ببیتە خاوەن لەش‌و لارێكی ریك و تەندروست، بەڵكو بەهۆی چەند رێكارێكی سادەو ئاسانەوە دەتوانَیت ببیتە خاوەنی.

خواردنەوەی ئاوی زۆر 
زۆر پێویستە، كە گرنگی بە ئاو خواردنەوە بدەین، چونكە سودی زۆری هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ ، بەشێوەیەك كەسێكی پێگەشتوو پێویستە ٢ بۆ ٣ لیتر ئاو بخوات لەرۆژێكدا واتە ٨ پەرداخ ئاو ، هەروەها منداڵ پێویستە ١ بۆ ٢ لیتر ئاو بخوات واتە ٥ پەرداخ لەرۆژێكدا. 

مەرج نییە تەنیا ئاو بخۆین دەتوانین چا یان قاوە بخۆینەوە بۆ ئەوەی بگاتە ٣ لیتر ، كە هۆكارێكە بۆ پاك بونەوەی پێست ‌و چالاك كردنی گورچیلەكان، كە واباشترە دوركەوینەوە لە خواردنەوە ناتەندروستەكان وەك سۆدە یان شەربەت، چونكە دەبێتە هۆی زیادكردنی كالۆری لە لەشدا.
                                      
نانی بەیانی 
زۆرەك لە ئێمە گرنگی بەژەمی بەیانیان نادەین، كە لە راستیدا ئەمە كاریكی زۆر هەڵەیە، لێكۆلەرەوەكان ئاماژەیان بەوە داوە، كە نانی بەیانی دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن لە ژەمەكانی تردا ، كە زۆر پێویستە ژەمی یەكەمان فەرامۆش نەكەین ، لەجیاتی خواردنی پارچەیەك نان بەچوكلێت یان خواردنەوەی قاوە ، (هێلكە ، میوە ، شیری بێچەوری ، شەربەتی پرتەقالی فرێش یان چا بخورێت ) زۆر تەندروسترە، كە بەراستی ئەم خواردنانە وادەكەن هەست بە ترێیەكی زۆر بكەیت.

خواردنی باش 
ئەو خواردنانەی، كە دەیخۆین بڕیار دەدات لەسەر تەندروستیمان ، ئەگەر سەوزەو میوە یەكێك بێ لەژەمە سەرەكییەكانت ئەوا بەدڵنیاییەوە خاوەن تەندروستییەكی باشیت، چونكە ئەم خوردنانە هیچ زیانێكی بۆ جەستە بەڵكو زۆر سود بەخشە ، دەبێت ئەوە بزانیت كە هەموو چەورییەك زیان بەخش نییە بۆ جەستە ، بەڵكو دەتوانی چەورییە سود بەخشەكان بدۆزیتەوە (لە رۆنی ماسی وەك ماسی تونا یاسەلەمون، ئاڤۆكادۆ ، چەرەس یان زەیتی زەیتون ) 

خواردن لەكاتیكی راست و گونجاودا 
باشترین كات بۆ خواردنی ئێواران كاتژمێر ٥ بۆ ٨ ، پێویستە دور كەوینەوە لەخواردنی شەوان، چونكە كالۆری ناپێویست دەدات بە جەستە و دەبێتە هۆی تێكدانی خەو ، ئەگەر زۆر پێویستت بە ژەمێكی سوك بو لە شەودا ئەوا دەتوانی میوە، یان چەرەس شتێكی سوك بخۆیت.

وەرگێڕان: چۆڤیان