پیسبوونی ژینگە كارگەری نەرێنی لەسەر دڵ دادەنێت

جیهان

07/08/2018‌ 591 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەبەریتانیاو لەئەنجامی توێژینەوە لەسەر ٤ هەزار كەس دەركەوتووە ، كە جەنجالی شەقام دڵەكان گەورەتر دەكات لەئاستی ئاسایی لەو كەسانەی، كە لە ناوچەیەكدا دەژین ژینگەكەیان كەمتر پیسە.

لەگەڵ ئەو راستییەشدا دەركەوتووە بۆ ئەو كەسانەی بەشداربوون لەتوێژینەوەكەدا، كە ئاستەكانی پیسبوونی ژینگە لە خوار ڕێبەرییەكانی بەریتانیاوەیە، لێكۆڵەرەوەكان حكومەتیان ئاگاداركردەوە لەوەی، كە بە خێرایی پیسبوونی ژینگە كەمبكەنەوە. 

تیمێك لە زاناكان بەرابەری شاژن ماری لە زانكۆی لەندەن، هەستا بەشیكردنەوەی داتا تەندروستییەكانی ئەو كەسانەی، كە هیچ كێشەیەكی تەندروستیان نییە،  ئەمەش بەشێك بوو لەخوێندنی بایۆبانك لە بەریتانیا، داتاكان بریتیبوون لەقەبارەی دڵ‌و كێشەكەی و ئیشكردنەكەی.

هەروەها لێكۆلەرەوەكان سەیری ئاستی پیسبوونی ئەو ژینگەیان دەكرد ، كە لێی دەژیان ، خوێندنەكەش ئەلقەیەكی روونی لەنێوان ئاستەكانی پیستربوونی ژینگە و گەورەتر بوونی سكۆلەی راست و چەپ دەرخست.

بەم رێگایانە دوربكەوەرەوە لەپیسبوون:
١.دووربكەوەرەوە لە رێگا و ترافیكی جەنجال .
٢.بەكارهێنانی شەقامە لاوەكییەكان، چونكە پاكترن لەبەر ئەوەی ترافیكیان كەمترە.
٣.كاتێك بەگردا سەردەكەویت هەوای پاكتر هەڵدەمژیت و دوور دەبیت لەترافیك بەمەش دوور دەبیت لە تەم دوكەڵ. 

وەرگێڕان: دییە فەرەیدوون