ژنێكی یاخی لەوڵاتێكی ئیسلامی
سەمەر بەدەوی.. چیرۆكی ئەو ژنەی نێوانی سعودییەو كەنەدای گەیاندە لێكترازان

کوردستان

07/08/2018‌ 6042 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: تایبەت
ئامادەكردنی: حلمی رەسوڵ رەزا
نووسینێكی وەزارەتی دەرەوەی كەندا لەسعودیەو لەسەر هەژماری تویتەر، دەربارەی دەستگیركردنی چالاكوانێك، بەناوی سەمەر بەدەوی، بووە مایەی كێشەیەكی گەورە لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

سەمەر بەدەوی تەمەن 33 ساڵ، خاوەنی رەگەزنامەی ئەمەریكییەو لەبواری بەرگری لەمافەكانی ژنان كاردەكات و داوای كۆتایی هێنان بەسیستەمی پاراستنی پیاو بەسەر ژنەوە دەكات، خوشكی زیندانیكراو "رائف بدوی" خاوەنی "تۆری لیبراڵی ئازاد"ە، كە بەتۆمەتی دژایەتی ئیسلام بەند كراوە، كە لێدوانەكانی‌و بۆچوینە سیاسیەكانی دژی سیاسەتی پەیرەو كراوی وڵاتەكەی هەرایەكی زۆری لەمیدیا عەرەبی و جیهانیەكان نایەوە. 

سەمەر بەدەوی هاوژینی پارێزەر "ولید ئەبو خیر"، ئەویش بەهۆی نەیاری سیستەمی دەسەڵاتەوە لە ئێستادا بەند كراوە.

رێكخراوی هیومان رایس ۆوچ دەڵێت: "سەمەر بەدەوی خوێندنی تەواو نەكردووەو ئێستا لە قۆناغە ناوەندیەوە دەستی پێكردووەتەوە، هەر بە گوێرەی هەواڵی رێكخراوەكان، سەمەرو "نسیمە السادە"، لە 2ی ئابی ئەمساڵدا لەلایەن سعودیەوە دەستگیركراون بەتۆمەتی "سیخوڕی باڵوێزخانەكان" و پەیوەندییان بەلایەنی دەرەوە و وەرگرتنی پاڵپشتی دارایی دژی سیستەمی دەسەڵاتی شانشین.

ژنێكی یاخی
سەمەر بەدەوی لەشوێنی "توندو تیژی دژی ژنان" لە جەدە كاری كردووە لە تەمەنی 26 ساڵیدا، پێش ئەوەش ماڵی باوكی بەجێهێشتووە بەهۆی ئەو توندوتیژیەی بەرانبەری كراوە لەتەمەنی 13 ساڵیدا. 

سەرچاوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن سەمەر داوای یاسایی لەسەر باوكی "بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر" تۆماركردووە بەهۆی ئەوەی بەردەوام ئازاری داوە لە ساڵی 2010. 

باوكیشی تۆمەتی "یاخی" ی داوتە پاڵ، لە ژێر سێبەری سیستەمی "سەرپەرشتیاریی"دا، كە لە سعودیە كاری پێدەكرێت، بەهۆی ئەم داوایەی باوكییەوە بۆ ماوەی 7 مانگ زیندانی كراوە، بەڵام پاش ئەوەی لە میدیاكان پاڵپشتیەكی زۆری لێكرا لەسەر ئاستی عەرەبی و جیهان، ئازاد كرا و پاشان سەرپەرشتی كردنی لەباوكییەوە بۆ مامەی گواسترایەوە.

پارێزەرەكەی سەمەر "وەلیدئەبو خیر"، كە پاشان بووە هاوسەری، یەكێكە لەوانەی لە ماڵپەڕەكان و هۆكارەكانی راگەیاندن هۆشیاری دەربارەی مافی ژن لە سعودیە بڵاودەكاتەوە.

بەدەوی داوای یاسایی لەسەر وەزارەتی كاروباری شارەوانی تۆماركرد بەهۆی رەتكردنەوەی تۆمارەكەیی وەكو دەنگدەرێك لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە ساڵی 2011 و وتی: "هیچ یاسایەك لە وڵاتدا نییە، كە رێگر بێت ژن دەنگبدات، یان خۆی كاندید بكات بۆ هەڵبژاردنەكان"، بەڵام "دیوانی المزالم"، ئەم هەنگاوەی بە هەنگاوێكی زوو ناونا.

بەدەوی یەكێك بوو لەوانەی بەشداری كرد لە هەڵمەتی شۆفێریكردنی ژنی سعودی لە ساڵی 2011، لە رێگەی لێخوڕینی ئۆتومبیلەكەی لەو ساڵەدا و هاوكاری ژنانی كرد لەرێكارەكانی پۆلیس و هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ حكومەت لەو بارەیەوە. 

هەر لە هەمان ساڵدا داوایەكی یاسایی دژی ئیدارەی گشتی هاتوچۆ لەسعودیە تۆماركرد، بەهۆی پێنەدانی مۆڵەتی شۆفێرییەوە، لەمانگی ئازاری 2012، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا خەڵاتی پێبەخشی بەبۆنەی چالاكییەكانی و بەرگری كردن لە مافی ژنی سعودی.