ڤیدیۆ.. سامسۆنگ تایبەتمەندییەكانی "نۆت-9" بڵاودەكاتەوە

جیهان

08/08/2018‌ 1221 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور، ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە، كە تێدا تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی "نۆت-9" دەردەكەوێت.

كۆمپانیاكە بڕیارە بەشێوەیەكی فەرمی‌و لە 9 مانگی نۆی ئەمساڵ دەخاتە بازاڕەكانی جیهان، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

لەگرنگترین تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی "نۆت-8" ئەوەیە خاوەنی دوو كامێرایەو كوالییەتی وێنەگرتنی زۆر بەرزە.

رامی مۆبایلەكە 512 گیگابایت‌و بەرزیش دەكرێتەوە بۆ یەك تێراو تایبەتمەندی "Exynos 9810" و "Qualcomm Snapdragon 845" هەیە، باترییەكەی توانای 3850 میللی ئەمپێرەو شاشەیەكی گەورەشی هەیە.

هـ ـ ح