ئەلیسا قسە لەسەر تووشبوونی بەشێرپەنجەی مەمك دەكات

جیهان

08/08/2018‌ 1425 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوونی بەنەخۆشی شێرپەنجەی مەمك، ئەلیسای گۆرانیبێژی لوبنانی پەیامێكی ئاراستەی هاندەرانی كرد.

ئەلیسا لەپەیامەكەی سوپاسی ئەو كەسانەی كردووە، كە لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەواڵیان پرسیوەو دڵگران بوون بەو هەواڵە.

گۆرانیبێژە لوبنانییەكە دەشڵێت: نەخۆشییەكەی لەسەرەتایدایەو رووبەڕووی دەبێتەوەو بەسەریدا سەردەكەوێت، "هەمووتانم خۆش دەوێت".

دوای ئەوەی گۆرانی "إلی كل اللی بیحبونی" لەئەلبوومە نوێیەكەی بڵاوكردەوە، هەواڵی ئەوەشی بڵاوكردەوە، كە تووشی شێرپەنجەی مەمك بووە.

هـ ـ ح