پیاوێكی ئاینی ژنێك بۆ ماوەی 15 ساڵ لەئەشكەوتێك بەند دەكات‌و دەستدرێژی دەكاتە سەری

جیهان

09/08/2018‌ 14109 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسی سولوێسی لەئەندەنوسیا ئافرەتێكیان ئازاد كرد، كە لە لایەن پیاوێكی ئاینییەوە لە ئەشكەوتێدا بۆ ماوەی ۱٥ ساڵ زیندانی كردبوو.

ئەو پیاوە ٨٥ ساڵە لەتەمەنی ۱۳ ساڵییەوە ئەو كچەی رفاندووەو باوەڕی بەكچەكە هێناوە، كە گوایە جن، یاخود جنۆكە لە لەشیدا بوونی هەیە و هەموو شەوێك بۆ ماوەی دوو دەیە دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەری. 

لەئێستادا ئەو پیاوە بە تاوانی دەسترێژی كردنە سەر منداڵ تاوانبار كراوە و سزای ۱٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

بەپێی وتەی میدیا ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە پیاوەكە ناوی جاگو بووە، كە لە جیاتی دەرمان جادووی ڕەشی بەكارهێناوە بۆ چارەسەركردی ئەو كەسانەی، كە ڕووی تێدەكەن.

هەروەها پۆلیس ئەوەی ئاشكراكردووە، كە ئەو كچە لە تەمەنی ۱۳ ساڵیدا لەلایەن خێزانەكەیەوە براوە بۆ لای ئەو پیاوە ئاینییە بەمەبەستی چارەسەركردنی لە لای ئەو پیاوە جێهڵدراوە. 

پۆلیسەكان ئەوەشیان وت لەهەمان ساڵدا كچەكە دیار نەماوە ئەو پیاوە بەخێزانی كچەكەی وتووە، كە گوایە بۆ كار چووەتە جاكارتا.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز