زاناكان بەڕێكەوت ئەنزیمێكان دۆزیوەتەوە بتڵی پلاستیكی لەناو دەبات

جیهان

09/08/2018‌ 1441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەر خولەكێك یەك ملیۆن بتڵی پلاستیكی لەجیهاندا دەفرۆشرێت، كە تەنیا لە %۱٤ لە پیشەسازیدا دووبارە بەكاردەهێنرێت‌و زۆربەی فڕێدەدرێتە ناو دەریاكانەوە، كە بۆتە هۆكاری پیسبوونی دوورترین بەشەكانی دەریاكان.

ئەو دیاردەیە، زیانی بۆ ناو دەریاو زیانیش بەو كەسانە دەگەینێت، كە خواردنی دەریای دەخۆن هەیە، بەڵام لەبەرانبەر ئەوەدا زاناكان بە ڕێكەوت ئەنزیمێكان دۆزیوەتەوە، كە بتڵی پلاستیكی لە ناو دەبات، كە ئەمەش یارمەتی چارەسەركردنی قەیرانی پیسبوونی ژینگەو لەناو بردنی بتڵی پلاستیكی دەدات‌و بۆ یەكەم جار دەتوانرێت دووبارە بتڵە پلاستیكییەكان بەكاربهێنرێتەوە.

لەلێكۆڵینەوەیەكدا، كە لە ساڵی ۲۰۱٦ لە ژاپۆن ئەنجامدراوە، جۆرە بەكتریایەكیان دۆزیەوە بە شێوەیەكی سروشتی پەرەیان پێداوە، كە بتڵی پلاستیكی دەخوات و زاناكان لەئێستادا وردەكاری پێكهاتەی ئەو ئەنزیمەیان خستەڕوو، كە لە جۆرە مێرویەك دروست دەكرێت.

پڕۆفیسۆر جۆن ماكگیهان، كە سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە بوو لەزانكۆی پۆرتسماوس لە شانشینی بەریتانیا ئەوەی وت "ئەنزیمەكەیان گوشیوە بۆ ئەوەی بزانن، كە چۆن ئەنزیمەكە گەشەی كردووە و ئەویان بۆ دەركەوت لەكاتی تێكشكاندنی گەردەكەدا زیاتر ماددەی پۆلی ئیپلین، كە مادەیەكە لە پلاستیكدا هەیە تێكشكاندووە".

ئەنزیمە گۆڕاوەكە چەند ڕۆژێكی دەوێت بۆ ئەوەی دەست بكات بەپڕۆسەی لەناوبردنی بتڵە پلاستیكییەكان، كە ئەمەش زۆر كەمترە بە بەراورد لەگەڵ ئەو ماوەیەی پێویستێتی لەزەریاكان بۆ ئەوەی بتڵە پلاستیكیەكان لەناو بچێت.

ناوبراو ئەوەشی وت: "ئەوان هیوادارن ئەو ئەنزیمە پلاستیكەكان بگەڕێنێتەوە سەر ئاوێتە سەرەتاییەكەی خۆی بۆ ئەوەی دووبارە پلاستیكی لێ دروست بكرێتەوە.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز