زەڵاتەی میوە یەكێكە لەخواردنە تەندروستەكان بەتایبەت بۆ دابەزاندنی كێش

جیهان

09/08/2018‌ 602 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەڵاتەی میوە پێكهاتووە لەتێكەڵەی هەمەجۆری جیاواز لەمیوەكان، هەندێك كاتیش ئاوی میوەكانی لەگەڵ تێكەڵ دەكرێت، كە دەتوانرێت پێش نانخواردن پێشكەش بكرێت ‌و هەندێك جار دوای نان خواردن، كە زەڵاتەی میوە زۆر جار پێی دەوترێت كۆكتێل.
  
زەڵاتەی میوە یەكێكە لەخواردنە زۆر تەندروستەكان بۆ لە‌و بەتایبەت بۆ دابەزاندنی كێش، جگە لەتاموبۆنە خۆشەكانی میوەكان بڕێكی زۆر ڤیتامین لەپێكهاتەكانیاندا هەیە، كە بە خواردنی چەندجۆرێكی جیاواز لە یەك ژەمدا ڕێژەیەكی باش لەڤیتامینەكان بەدەست دەهێنیت.

جگە لەوەی سودێكی زۆری هەیە بۆدابەزاندنی كێش ، یەكێكی تر لەسودەكانی خواردنی زەڵاتەی میوە ئەوەیە، كە بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵ لە پێكهاتەی میوەكاندا هەیە، كە لەشی مرۆڤ توانای دروستكردنی نییە، ئەمەش كێشەی قەبزی چارەسەر دەكا‌و ریخۆڵەكان پاكدەكاتەوە ، كە بەتەواوی مرۆڤ دەپارێزێت لەتووشبوون بەشێرپەنجەی كۆلۆن.

سودێكی تری بریتییە لەپێدانی بڕێكی زۆر لە وزە بۆ لەشی مرۆڤ ، بۆیە خواردنی زۆر گرنگە ،  میوەكان فۆلیك ئەسید لەپێكهاتەیاندا هەیە، كە زۆر گرنگە بۆ خڕۆكە سورەكانی خوێن . 

بەخواردنی ئەم جۆرە میوە تێكەڵانە لەش دەتوانێت بڕی پێویستی خۆی لەڤیتامین و كانزاكان بەدەست بهێنێت هەروەها ئەو كەسانەی، كە بڕێكی باش لە میوەكان دەخۆن ڕۆژانە دەبنە خاوەنی قژو پێستێكی جوان و تەندروست.

وەرگێڕان: هێڤار عومەر