شازادە هاری بەهۆی پێلاوەكانییەوە تووشی دۆخێكی نەخوازراو دەبێت

جیهان

09/08/2018‌ 2178 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شازادە هاری شازادەی بەریتانیا بەهۆی پێڵاوەكانییەوە تووشی دۆخێكی نەخوازراو بوو، كە بووە جێگەی سەرنجی میدیاكان.

میدیاكان لەكاتی بەشداریكردنی شازادە هاری لەبۆنەیەكی فەرمی، وێنەی پڵاوەكانی ئەویان گرتووە، كە لەوێنەكان دەردەكەوێت پێڵاوەكان كونێكی تێدایە.

كونەكە لەژێر پێڵاوەكان بووە، كە میدیاكان باس لەوە دەكەن، نابێت شازادە هاری پێڵاوێكی لەو شێوەیە لەپێ بكات، بەتایبەتی لەبۆنەیەكی فەرمیدا.

هاری لەگەڵ هاوسەرەكەی میگان ماركڵ بەشداری ئاهەنگی هاوسەرگیری چارلی فان ستروبنز كردووە، ئەوەش لەكۆتایی هەفتەی رابردوو.

هـ ـ ح