براد پیت وەڵامی تۆمەتەكانی ئەنجلینا جولی دەداتەوە

جیهان

09/08/2018‌ 1051 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
براد پیتی هونەرمەندی ئەمریكی وەڵامی ئەنجلینا جولی هاوپیشەی دایەوە، كە تۆمەتباری كردبوو بەخۆدزینەوە لەخەرجییەكانی منداڵەكانیان.

براد پیت، كە ماوەی رابردوو لەئەنجلینا جولی جیابووەوە، چەند منداڵێكی هاوبەشیان هەیە، جولی پیتی بەوە تۆمەتباركردووە، كە خۆی دزیوەتەوە لەخەرجییەكانی منداڵەكانیان.

لەو بارەوە پیت لەرێگەی پارێزەرەكەیەوە رایگەیاندووە، زیاتر لە 1.3 ملیۆن دۆلاری بۆ منداڵەكان خەرج كردووە، ئەمە جگە لەوەی هاوبەشی كردووە لەكڕینی خانووە نوێیەكە بۆیان، كە بەها خانووەكە هەشت ملیۆن دۆلار بووە.

هەروەها رایگەیاندووە، كە تۆمەتەكانی جولی بەهەند وەرناگرێت، چونكە ئەو رێكاری یاسایی بۆ خەرجكردنی پارەكان گرتووەتە بەر.

جولی پیت لەماوەی رابردوو لەیەك جیابوونەوە، كە شەش منداڵیان هەیەو بەشێكی منداڵەكانیش لەخۆیان گرتووە بۆ بەخێوكردنیان.

هـ ـ ح