بۆ خانمان.. مەترسییە شاراوەكانی بۆیەی نینۆك

جیهان

09/08/2018‌ 778 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بۆیەی نینۆك یەكێكە لەو پێداویستە جوانكارییانەی، كە لەلایەن خانمانەوە بەكاردەهێنرێت ، ڕۆژانە كۆمەڵێك ڕەنگ و ماركەی جیاواز و تازە دێتە بازاڕەكانەوە.

زۆربەی بەرهەمەكانی بۆیەی نینۆك بڕێك لەژەهر لە پێكهاتەكەیدا هەیە, پێكهاتەی كیمیایی بۆیەی نینۆك، كە لە فۆڕماڵدیهاید و ئەو مادانە پێكهاتووە ڕژێنەكانی لەشی مرۆڤ دەپچڕێنن ، ئەمەش هۆكاری سەرەكییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە. 

لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە، كە سێ  مادەی  زۆر ژەهراوی لەپێكهاتەی بۆیەی نینۆكدا هەیە، كە كاریگەری تەندروستی جدی دەكاتە سەر لەشی مرۆڤ بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی، كە وەك كرێكار لە سەنتەری جوانكارییەكاندا ئیش دەكەن .

لەزۆربەی سەنتەرەكانی جوانكاریدا كاتێك بۆیەی نینۆك بەكاردەهێنرێت بە هیچ جۆرێك هەوا گۆڕكی ناكرێت بۆ ڕاڕەو و ژورەكانی ، كە ئەمەش دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی هەوای ناو ئەو جێگایەی، كە بۆیەكردنەكەی تێدا ئەنجام دراوە ،  كاریگەری دەكاتە سەر هەناسەی كەسەكان و تەندروستیان بەرەو خراپی دەبات.

وەرگێڕان: هێڤار عومەر