سەرئێشە بێ گوێدانە ڕەگەز و تەمەن توشی مرۆڤ دەبێت

جیهان

09/08/2018‌ 1088 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرئێشە یەكێكە لەباوترین ئازارەكان، كە ڕۆژانە تووشی مرۆڤ دەبێت ، بەجۆرێك زۆرینەی خەڵك شارەزای حاڵەتەكە بوون، سەرئێشە بێ گوێدانە ڕەگەز و تەمەن توشی مرۆڤ دەبێت .

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاپۆرتێكیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، كە نیوەی گەنجان لە جیهاندا لە تەمەنی پێگەیشتنیاندا تووشی ئازاری سەرئێشە دەبن.
 
سەرئێشە هۆكاری زۆرە لەوانەش دڵەڕاوكێ‌و سترێس، هەروەها بوونی سترێس لە هەست و سۆزدا هەندێك كاتیش بەهۆی بەكارهێنانی دەرمانی پزیشكی بەشێوەیەكی ناڕێك، خەفەت خواردن و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هۆكارە بۆ سەرئێشە.

ژانەسەری درێژخایەن كێشەی تەندروستی تری بەدواوە دێت بۆ نموونە لەوانەیە سەخت بێت بۆ كەسێك، كە لەگەڵ هەبوونی ئازارێكی بەردەوامی سەریدا كاروبارەكانی بەڕێوەبەرێت بەتایبەت ئەگەر قوتابی بێت و بچێتە قوتابخانەو كۆلێژ.

ژانەسەر هەندێك جار تووشی هەمو بەشەكانی سەر دەبێت، بەڵام هەندێك جار تەنیا یەك بەشی سەر دەگرێتەوە لای ڕاست یان تەنیا لای چەپ ، بەشی پێشەوە یان دواوەی سەر ، جۆرەكانی سەرئێشە زۆرن ڕێكخراوی نێودەوڵەتی تایبەت بەنەخۆشییەكانی سەر دەڵێت ڕێگای جیاواز هەیە بۆ پێناسەكردنی ئەم ئازارەكەتوشی مرۆڤ دەبێت ،  دوو جۆری هەیە ژانەسەری جۆری یەكەمی ‌و جۆری دووەمی، سەرئێشەی جۆری یەكەم ، كە ئاماژە دەكات بە نەخۆشی درێژخایەن‌و هۆكارەكاشی ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ چالاكییە لە ڕادەبەدەرەكانی مێشك، یاخود هەبوونی كێشە لە هەستە دەرونییەكان بەناوبانگترین جۆری ئەم سەرئێشەیە پێیدەوترێت شەقیقە.

سەئێشەی دووەمیش ڕودەدات كاتێك حاڵەتێكی دەماری یاخود پەستان دروستت ببێت لەسەر مێشكی مرۆڤ.

كۆمەڵێك كاریگەری جیاواز هەن، كە دەبنەهۆی ژانەسەری دووەمی لەوانەش ، خواردنەوەی كحول ، لووی مێشك  ، مەینی خوێن ، خوێنبەربوونی سەر ، هەندێك كاتیش ئازاری ددان هۆكارە .

وەرگێڕان: هێڤار عومەر