سوپای سویسرا لەپێناو مانگاكان دەكەونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

جیهان

09/08/2018‌ 3741 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای سویسرا، بەشدارییان لەچالاكییەك كرد، ئەوەش لەپێناو مانگاكانی وڵاتەكەیان.

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای سویسرا بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی رووی لەوڵاتەكەیان كردووە، بەشداری ئەو چالاكییە سەربازییان كردووەو بڕیارە بەردەوامیشی هەبێت.

چاكییەكە بریتی بووە لەگواستنەوەی ئاوی خواردنەوە بۆ ژمارەیەك زۆری مانگە لەوڵاتەكەیان، كە ئاوی پێویستیان نەبووە بۆ خواردنەوە.

فڕۆكەكان بەهەڵگرتنی تانكی گەورەی پلاستیكی ئاوی خواردنەوەیان گواستووەتەوە بۆ ئەو كێڵگانەی مانگاكانیان لێدەژی‌و بەو رێگەیەشەوە مانگاكانیان لەتوێنێتی رزگاركردووە.

هـ ـ ح