نووسینەوەی مێژوو بەخوێن.. ئەمریكا شەرانگێزترین زلهێز لەمێژوودا

جیهان

09/08/2018‌ 3459 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: تایبەت
ئامادەكردنی: حلمی رەسول رەزا
لەگەڵ ئەوەی 250 ساڵ بەسەر تەمەنی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكادا تێنەپەڕیوە، كەچی 93% تەمەنەكەی واتە 222 ساڵی لە جەنگە جیاوازەكاندا بەسەر وڵاتانی ترەوە بەڕێكردوە لەسەرتاسەری جیهاندا. 

زیاتر لە 90 جەنگی دوژمنكارانە بوەو بە تاوانی جەنگ ئەژمار دەكرێت، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە كە بە توندوتیژترین شارستانیەت لە قەڵەم دەدرێت بە گوێرەی ئەم لیستەی لەبەردەستاندایە :

1.ساڵی 1833، هێزەكانی ئەمەریكا هێرشیان كردە سەر "نیكاراگوا" و داگیریان كرد.
 2. ساڵی 1888 هێزەكانی چونە ناو خاكی "پیرۆ". 
3.ساڵی 1846 پارچە زەویەكی مەكسیكیان داگیركردو خستیانە ژێ دەسەڵاتی خۆیان، كە لە ئێستادا پێی دەڵێن ویلایەتی "تەكساس". 
4. لە ساڵی 1848 دووبارە هێرشیان كردوە سەر مەكسیك و پارچە زەوییەكی تریان داگیركرد كە لە ئەمرۆدا بە ویلایەتی " كالیفۆرنیا" و "نیومكسیكۆ" ناسراوە.
 5. ساڵی 1854 ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بەندەری "گرای تاون" یان لە نیكاراگوا وێران كرد وەكو توڵە سەندنەوەیەك بەوەی حكومەتی ئەوێ رازی نەبوو رێگا بە سیخوڕێكی ئەمەریكی بدات بچێتە ناو خاكەكەیەوە.
 6. ساڵی 1855 هێزەكانی ئەمەریكا "ئۆرگوای" و پاشان كەناڵی " پەناما" یان داگیركرد. 
7. ساڵی 1857 بۆ جاری دووەم "نیكاراگوا"ی داگیركردەوە بۆ‌ هەرەس پێهێنانی هەوڵێكی دوژمنی ئەمەریكا "ولیم رۆكر" بۆ سەر دەسەڵات. 
8. ساڵی 1873 هێزەكانی ئەمەریكا "كۆلۆمبیا" یان داگیر كرد، پاش ئەوەش هەڵسا بە ئەنجامدانی چەندین پرۆسەی سەربازی دژی ئەو وڵاتە لە ساڵەكانی 1885-1891-1892-1893-1898 و 1899.
 9. ساڵی 1888 ئەمەریكا چوە ناو خاكی "هایتی" .
 10. ساڵی 1891 هێزەكانی ئەمەریكا چونە ناو خاكی "چیللی".
 11. ساڵی 1894 بۆ جارێكی تر سنورەكانی "نیكاراگوا"ی بەزاند.
 12. 1898 وڵاتی "كوبا" ی گەمارۆدا و دورگەی "گوانتامۆ"ی داگیركرد كە لە ئێستادا وەكو زیندانێك بەكاری دەهێنێ.
 13. ساڵانی 1901-1902 بۆ جارێكی تر ئەمەریكا سنوری "كۆلۆمبیا"ی بەزاند.
 14. ساڵی 1902 دەستی لە كاروباری "هیندۆراس" وەردا لەلایەنی سەربازیەوە.
 15. ساڵی 1904 هێرشی كردە سەر وڵاتی "پەنەما". 
16. ساڵی 1905 هێرشی كردەوە سەر "هیندۆراس".
 17. ساڵی 1907 ئەكەریكا دەستی بەسەر شەش شاری هیندۆراسدا گرت. 
18. سالی 1907 هێرشی كردە سەر مەكسیك بۆ هاوكاری كردنی دیكتاتۆر "بۆریرۆ دمزباری". 19. ساڵی 1907 هێرشی كردە سەر نیكاراگوا. 
20. ساڵی 1907 دەستی وەردایە كۆماری "دۆمینیكان" بۆ خەفە كردنی شۆرش. 
21. ساڵی 1908 بەشداری جەنگی نێوان هیندۆراس و نیكاراگوای كرد. 
22. ساڵی 1910 بەهێزی سەربازی دەستی وەردایە هەڵبژاردنەكانی "پەنەما". 
23. ساڵی 1911 دەستی وەردایە كاروباری نیكاراگوا بۆ سەركوتكردنی كودەتایەك دژی حكومەت. 
24. ساڵی 1911 هێزەكانی ئەمەریكا چونە ناو خاكی هیندۆراس بۆ پاڵپشتی شۆرشیك بە سەركردایەتی (مانوێل بونیلا) دژی سەرۆكی هەڵبژێرداو "مێگیل داویا". 
25. ساڵی 1911 هێزەكانی بەشداریان كرد لە سەركوتكردنی راپەرینێك دژی ئەمەریكا لە "فلیپین" . 
26. ساڵی 1912 بە هێزی سەربازی دەستی لە كاروباری "چین" وەردا.
 27. ساڵی 1912 هێرشی كردە سەر وڵاتی "كوبا". 
28. ساڵی 1912 هێرشی كردەوە سەر "پەنەما". 
29. ساڵی 1912 هێرشی كردەوە سەر "هیندۆراس". 
30. ساڵی 1914 هێزەكانی مارێنز لە پرۆسەیەك و هێرشێكی ئاسمانیدا دابەزینە ناو خاكی " هایتی" و بانكی ناوەندییان تاڵان كرد بە بیانوی گەڕانەوەی قەرزەكانیان. 
31. ساڵی 1915 هەموو خاكی "هایتی" یان داگیركردو تاكو ساڵی 1934 تیایدا مانەوە.
 32. ساڵی 1916 هێزەكانی ئەمەریكا دەستیان وەردایە كۆماری "دۆمینیكان" دژی ئەو شۆرشەی بەرانبەر دەسەڵات كرابوو. 
33. ساڵی 1917 "كوبا"ی داگیر كرد. 34. ساڵی 1918 بەشداری جەنگی جیهانی یەكەمی كرد. 
35. ساڵانی 1918- 1920 دەستخستنە ناو كاروباری روسیاوە. 
36. ساڵی 1919 بەسەرباز دەستی خستە ناو كاروباری "پەنەما". 
37. ساڵی دەستی خستە ناو كاروباری "كۆستاریكا". 
38. ساڵی 1920 جارێكی تر هێرشی كردەوە سەر هیندۆراس. 
39. ساڵی 1921 هێرشی كردە سەر "گواتیمالا". 40. ساڵی 1922 دەستی خستە كاروباری توركیا.
 41. ساڵی 1922 هێزەكانی ئەمەریكا چونە ناو خاكی "سلفادۆر". 
42. ساڵی 1924 هێرشی سەربازی كردە سەر "چین". 
43. ساڵی 1933 وڵاتی "نیكاراگوا"ی داگیر كرد. 44. ساڵی 1926 جارێكی تر هێرشی كردەوە سەر "پەنەما". 
45. ساڵی 1927 جارێكی تر هێرشی كردەوە سەر "نیكاراگوا". 
46. ساڵی 1932 هێرشی كردەوە سەر "چین" و داگیری كرد. 
47. ساڵی 1933 داگیركردنی "نیكاراگوا". 
48. ساڵی 1934 داگیركردنی "هایتی". 
49. ساڵی هێرش كردن بۆسەر "سلفادۆر". 
50. ساڵی 1945 هێرش بۆسەر "نیكاراگوا". 
51. ساڵی 1945 پێش تەواو بوونی جەنگی جیهانی دووەم هێرشی كردە سەر "هیرۆشیما" و " ناكازاكی" لە ژاپۆن، تیایدا نزیكەی 220 هەزار كەس گیانیان لە دەستدا لە ئەنجامی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی، و زیاتر لە 100 هەزار كەسی تریش لەماوەی بوۆردومانی راستەوخۆدا كوژران و ئەوانی تریش لە كۆتایی ساڵی 1945 و بەهۆی كاریگەری تیشكی زیانبەخشەوە گیانیان لە دەستدا. 
52. ساڵی 1947 هێرشی كردە سەر وڵاتی "یۆنان". 53. ساڵی 1950 هێرشی كردە سەر "فلپین". 
54. ساڵی 1950 هێرشی كردە سەر "پۆرتریكۆ". 
55. ساڵی 1950 لە جەنگی كوریادا تێوە گلا. 56. ساڵی 1952 دەستی وەردایە كاروباری ئێران و هەوالگری ئەمەریكا بە سەر حكومەتی "محمد مصدق" دا زاڵ بوو، پاشان شای ئێرانی گەڕاندەوە سەر دەسەڵات. 
57. ساڵی 1954 بەبەكارهێنانی هێز حكومەتی "گواتیمالا"ی لەسەر كار لادا. 58. ساڵی 1958 هێرشی كردە سەر كۆریا. 
59. ساڵی 1958 هێرشی كردە سەر "لوبنان". 
60. ساڵی 1959 هێرشی كردە سەر "پەنەما". 
61. ساڵی 1959 هێرشی كردە سەر "لاوس". 
62. ساڵی 1960 هێرشی كردە سەر "هایتی". 
63. ساڵی 1960 هێرشی سەربازی كردە سەر "ئیكوادۆر". 
64. ساڵی 1961 هێزەكانی ئەمەریكا دورگەی بەرازەكانیان لە "كوبا" داگیر كرد. 
65. ساڵی 1962 سەرۆكی ئەمەریكا "كندی" گەمارۆیەكی ئاوی و ئاسمانی خستە سەر كوبا بۆ ئەوەی یەكێتی سۆفیەتی جاران ناچار بكات رۆكێتە ئەتۆمیەكانی لە دورگەكە دوور بخاتەوە.
 66. ساڵی 1965 هێرشی كردەوە سەر "پەنەما" 
67. ساڵی 1965 هەڵگیرسانی جەنگی ڤیتنام كە تیایدا سوپای ئەمەریكا گەورەترین تاوانیان پیادە دەكرد، نەك هەر دژی مرۆڤ بەڵكو دژی رووەك و ئاژەڵ  لە رێگەی ئەو ژەهرانەی بە فرۆكە دەخرانە خوارەوە، لە سالی 1975 جەنگەكە كۆتایی هات، هەرچەندە بەبێ بەزەییانەو جۆرەها چەكی قورسی تێدا بەكارهێنا، بەڵام بوە مایەی شكستێكی مێژوویی بۆ ئەمەریكا. 
68. ساڵی 1966 گازی ژەهراوی دژی ڤێتنام بەكار هێنا. 
69. ساڵی 1966 هێرشی كردەوە سەر "گواتیمالا". 
70. ساڵانی 1967- 1970 هەواڵگری ئەمەریكا هاوكاری سوپای پۆلیڤیای كرد دژی "گیڤارا" و بەهەردوولا توانیان تیرۆری بكەن. 
71. ساڵانی 1970-1971 كەمبۆدیای داگیركردو هێرشی كردە سەر نوێنەرە شەرعیەكەی ئەمیر " سیهانۆك" كە كەسایەتیەكی بێلایەن بوو لە جەنگی ڤێتنام، ئەم ئەمیرەی لەسەر كارلاداو حكومەتێكی سەر بە ئەمەریكای لەوێ دروست كرد. 
72 ساڵی 1971 پاڵپشتی سەربازی ئەندەنوسیای كرد دژی فیلپین. 
73. ساڵی 1972 وڵاتی "لاوس"ی بۆردومان كرد. 
74. ساڵی 1973 سەقامگیری لە چیللی تێكداو سەرۆكەكەی تیرۆر كرد كە نەیاری ئەمەریكا بوو، و حكومەتێكی دیكتاتۆری سەربازی دامەزراند. 
75. ساڵی 1980 هێرشی كردەوە سەر "نیكاراگوا". 
76. ساڵی 1980 "ریگان" بوە سەرۆكی ئەمەریكاو پرۆژەی جەنگی ئەستێرەكانی پێشنیار كرد، هاوكاریەكی زۆری ئیسرائیلی كردو هێزێكی سەربازی بەهێزی لەوناوچەكە دامەزراند. 
77. ساڵی 1981 ئەمەریكا رۆكێتەكانی لە سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا جێگیر كرد. 
78. ساڵی 1983 پرۆسەیەكی سەربازی دژی ئێران ئەنجامدا.