شارپرێس:
زۆرێك له‌فه‌رمانبه‌ران به‌دوای كاری زیاتر‌و به‌ده‌ستهێنانی پاره‌ی زۆرتردا عه‌وداڵن، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌ریتانی ئاشكرایكرد، كۆتایی ئه‌و كاره به‌زیانی عه‌قڵی‌و جه‌سته‌یی فه‌رمانبه‌ران ده‌شكێته‌وه.
توێژه‌ره‌وان له‌زانكۆی له‌نده‌ن‌و كۆلێژی كاری فه‌ره‌نسی، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر كاركردنی زۆری فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجامداوه‌و بۆیان ده‌ركه‌وتووه، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی زیاد له‌پێویست توانای خۆیان بۆ كاره‌كه‌یان به‌خه‌رجده‌ده‌ن، یاخود چه‌ند كارێك ده‌كه‌ن، كاریگه‌ریی نه‌رێنی كاره‌كه هه‌ر به‌ته‌نها له‌ڕووی جه‌سته‌ییاندا به‌دیناكرێت، به‌ڵكو له‌ڕوی عه‌قڵیشه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارییان كردوه، باسیان له‌وه‌كردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان له‌ڕوی دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتیانه‌وه دڵخۆشیان ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا كێشه جه‌سته‌یی‌و عه‌قڵیه‌كان كه به‌هۆی زۆر كاركردنه‌وه ڕوبه‌ڕویان بوه‌ته‌وه هه‌راسانی كردوون.
هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌شدا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وكه‌سانه‌ی زیاد له‌كارێكیان هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیان دركی پێبكه‌ن له‌ماوه‌ی كاركردنیاندا یه‌كێك له‌كاره‌كان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی هاوسه‌نگی عه‌قڵی‌و جه‌سته‌یی به‌رامبه‌ر هه‌ردوو كاره‌كه.
ڕ . ج