ئەلیسا هەواڵی چاكبوونەوەی لەنەخۆشی شێرپەنجەی مەمك رادەگەیەنێت

جیهان

10/08/2018‌ 916 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلیسای گۆرانیبێژی لوبنانی، هەواڵی چاكبوونەوەی لەشێرپەنجەی مەمك راگەیاند، كە ماوەی رابردوو تووشی بوو بوو.

ئەلیسا لەمیانی پەیامێك هەواڵی چاكبوونەوەی لەنەخۆشی شێرپەنجە راگەیاندووەو جەختیكردووەتەوە، بەئازایەتی رووبەڕووی ئەو نەخۆشییە بووەتەوە، بۆیە چاكبووەتەوە.

ئەو گۆرانیبێژە لوبنانییە داواشی لەخانمان كردووە، بۆ ئەوەی دووربن لەنەخۆشی شێرپەنجەی مەمك زوو زوو پشكیننی پزیشكی ئەنجامبدەن.

هەروەها رایگەیاندووە، ئەو لەسەرتادا بەنەخۆشییەكەی زانیوەو بەو هۆیەشەوە توانیویەتی سەركەوتوو بێت‌و هەموو چارەسەرییەكان بە باشی وەربگرێت.

هـ ـ ح