ئەو خۆراكانەی پێویستە ئافرەتی دووگیان خۆی لێبەدووربگرێت

هەمەڕەنگ

10/08/2018‌ 3122 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمەڵێك خۆراك هەن، كە ئافرەتان پێویستە بەشێوەیەكی بەرچاو خۆیانی لێدوربخەنەوەی بەتایبەتی لە ماوەی دووگیانیدا. 

بۆ نموونە خواردنی گۆشتی سور، كە تەنانەت بۆ كەسانی ئاسایی دەبێت بڕێكی گونجاو بێت ، هەروەها بۆ ئافرەتان لەكاتی دووگیانبووندا دەبێت ئەو بڕە زۆر كەمتر بكرێتەوە یاخود هەرنەخورێت, بەتایبەت ئەو گۆشتانەی بە تەواوەتی نەكوڵاون، كە گۆشتی مانگا دەگرێتەوە، چونكە مەترسی لەسەر لەش دروست دەكات و هەندێك جار دەبێتە هۆی ژانەسك, كە ئەمەش دوجۆر بەكتریا لە لەشدا دروست دەكات و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ژەهراوی بون 

یەكێكی تر لەو خۆراكانەی نابێت بخورێت لە كاتی دووگیان بووندا خۆراكە دەریاییەكانە، كە زۆر بەی جۆرەكانی ماسی دەگرێتەوە ، خانمان دەبێت لەو ماوەیەدا ماسی دەریاچە و ڕووبارەكان نەخۆن، چونكە بڕێكی زۆر لە پۆلیكلۆرینەتی تێدایە ،  هەروەها ماسی سەلەمون و ماسی جۆری چاو بۆق لەگەڵ ئەو جۆرە ماسییانەی، كە لمۆزێكی درێژیان هەیەو گوێچكە ماسی-ش ، ئەمانە هەمووی دەبن ەهۆی خراپكردنی باری تەندروستی خانمانی دووگیان.

هێلكەی خاو، یان هەر جۆرە خۆراكێك، كە هێلكەی خاوی تێدایە ، خانمان پێویستە خۆیانی لێدوربخەنەوە، چونكە دەبێتە هۆی دروست بوونی نەخۆشی (سالمۆنۆلیا)، كە نەخۆشی هەوكردنە لە ڕیخۆڵەكاند ا ، هەروەها ئایس كرێم و كاستەر و هەموو ئەو جۆرە خۆراكانەی كە لە ماڵەوە دروست دەكرێن‌و هێلكەی خاو لەپێكهاتەكانیاندا هەیە.

هەروەها پەنیرو شیری نەكوڵاو لەو خۆراكانەن ، پێویستە زۆر ئاگادار بن لەوەی، كە هەر شیرێك نەكوڵ و بوو نەیخۆنەوە،  پێویستە ئەو خواردنەوانەی ماددەی كافاینی تێدایە واك چا و قاوە كەمتر بیخۆنەوە، چونكە لێكۆڵینەوەكان دەڵێن ئافرەتان لە ماوەی دووگیان بوندا پێویستە لەڕۆژێكدا تەنیا ۲۰۰ ملیگرام لە كافاین بخۆنەوە ، چونكە دەبێتە هۆی منداڵ لەبارچوون. 

یەكێكی تر لەو خواردنەوانەی كە بە هیچ جۆرێك نابەت بخورێتەوە لەو ماوەیەدا بریتییە لە كحول و جۆرەكانی، چونكە كاریگەری زۆر خراپ لەسەر منداڵ دروست دەكات لەناو سكی دایكیدا.

كۆتا خۆراك، كە پێویستە خانمان ئاگادار بن لێی ، سەوزە نەشۆراوەكانە ، سەوزەكان گرنگی زۆریان هەیە بۆ لەش، بەڵام پێویستە پاك بشۆرێنەوە پاشان بخورێت بۆی زیان نەگەیەنن بەتەندروستی.

وەرگێڕان: هێڤار عومەر