یەكەم لێدوانی ئەسما ئەسەد دوای تووشبوونی بەشێرپەنجەی مەمك

جیهان

10/08/2018‌ 3709 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەڕەی فەرمی سەرۆكایەتی كۆماری سوریا لە "تویتەر" یەكەم لێدوانی ئەسما ئەسەدی هاوسەری بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریای بڵاوكردەوە، دوای ئەوەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەك بوو.

ئەسما ئەسەد لەلێدوانەكەیدا وتی: "من بەشێكم لەم گەلە، كە جیهان دەزانێت لەدۆخێكی خراپدا دەژی، كە گەورەیی ئێمە لەوەدایە، رووبەڕووی ناخۆییەكان دەبینەوە".

پێشتر پەڕەی فەرمی سەرۆكایەتی كۆماری سوریا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هەواڵی ئەوەی بڵاوكردبووەوە، كە ئەسما ئەسەد تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەك بووەو ئێستا چارەسەر وەردەگرێت.

هـ ـ ح