وێنەیەك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا تووشی شەرمەزاری دەكات

جیهان

10/08/2018‌ 3941 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تیریزا مای، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بەهۆی وێنەیەكەوە تووشی شەرمەزاری بووە، بەتایبەتی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا.

لەوێنەكەدا ی تریزا مای دەردەكەوێت، كە لەكاتی پێشوازیكردن لە شازادە ولیام لەبۆنەیەكی فەرمی بۆ شازادە ویلیام شازادەی بەریتانیا چەماوەتەوە، كە ئەوە كاردانەوەی گەورەی دروست كردووە.

بەهۆی ئەو وێنەیەوە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەیان پۆست‌و كۆمێت لەسەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كراوەو تەنانەس بەهۆی ئەوەوە سوكایەتیشی پێكراوە.

كەسێك بەناوی "Mutaz Elnour" نووسیویەی سەرسامم بەسەرۆك وەزیرانە وەرزشكارەكەمان، كە بەتەمەنی 61 ساڵی دەتوانێت، ئەو جوڵەیە بكات.

كەسێكی تریش بەناوی "Toxic Shop Syndrome"  نووسیویەتی، شازادە ویلیام لەبەردەم سەرۆك وەزیران شەرمەزار بووە، كە بەتەنزەوە ئەوەی نووسیوە.

هـ ـ ح