دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

sharpress.net

132 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/08/2018‌

شارپرێس:
دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامبوو، ئەوەش دوای ئەو دابەزینەی زۆرەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 21 سەنت بەرێژەی 0.9% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 72.07 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 13 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 66.81 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەو هەوڵانەی ئەمریكاو چین هەیە، كە دەیدەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان لەبارەی بازرگانی، كە ماوەیەكە بەردەوامی هەیە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved