ئەردۆغان قسە لەسەر دابەزینی نرخی لیرە بەرانبەر دۆلار دەكات

sharpress.net

3015 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/08/2018‌

شارپرێس:
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا قسەی لەسەر دابەزینی بەهای لیرەی توركی بەرانبەر دۆلار كردو رایگەیاند "گوێ بەو هەڵمەتانە مەدەن".

ئەردۆغان راشیگەیاند "زیاتر كاردەكەین و هەوڵ دەدەین، ژیانی هەر ٨١ پارێزگای توركیا بگەیەنینە ئاستی سەردەمیانەتر".

سەرۆك كۆماری توركیا ئەوەشی راگەیاند، كە ئێستا لە رابردوو زۆر باشترین و داهاتووش لە ئێستا باشتر دەبین، "هیچ نیگەرانی ئەوە مەبن، بەردەوامی بە هەڵمەتی جۆراوجۆر دەدرێت. ئێوە گوێ بەو هەڵمەتانە مەدەن، بیرتان نەچێت ئەگەر ئەوان دۆلاریان هەبێت ئێمە گەل و مافی خۆمان و خودامان هەیە".

سەرۆك كۆمار هەروەها رایگەیاند "١٦ ساڵ لەمەوبەر لە كوێ بووین ئێستا لە كوێین، هیوای پشوودرێژی و كۆڵنەدانتان بۆ دەخوازم، خوا یار بێت بە جیاوازەوە دەگەینە ساڵی ٢٠٢٣".

ئەو قسانەی ئەردۆغان لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە نرخی لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی دادەبەزێت، كە ئەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە داناوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved