گەورەترین دابەزین لەمێژوودا.. 6 لیرەی توركی بە 1 دۆلاری ئەمریكی

sharpress.net

3038 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/08/2018‌

شارپرێس:
بۆ رۆژی شەشەم لەسەر یەك نرخی لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزی، كە دابەزینەكەی ژمارەیەكی مێژوویی تۆماركردووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی نرخی لیرەی توركی بەرێژەی 13.5% بەهاكەی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، لەكۆتا مامەڵەكان هەر شەش لیرەیەكی توركی بە 1 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوەكراوە، كە لەمێژوودا ئەو نرخەی تۆمارنەكردووە.

چەند رۆژێكە نرخی لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی رووی لەدابەزین كردووە، ئەوەش بەهۆی ئەو كێشانەی لەنێوان دەسەڵاتی ئەنقەرەو واشتنۆن هەیەو بەردەوامی هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژی پێنج شەممە نرخی لیرەی توركی هەر 5.5 لیرەیەك بە 1 دۆلارێكی ئەمریكی مامەڵەی پێوەكراوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved