لیژنە دادوەرییەكە بەردەوامدەبن
چارەنووسی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بەهەڵواسراوی ماوەتەوە

sharpress.net

575 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/08/2018‌

شارپرێس:
چارەنووسی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، كە كاركردنیان سڕكراوە بەهەڵواسراوی ماوەتەوەو بەپێی سەرچاوەیەكیش لیژنە دادوەرییەكە لەكارەكانیان بەردەوامدەبن.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، كە ئەمڕۆ هەینی قسەی بۆ "شەفەق نیوز" كردووە، كۆتایی بەكاری لیژنەی دادوەری بۆ رایكردنی كارەكانی كۆمسیۆن هاتووە، ئەویش ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان بوو.

سەرچاوەكە راشیگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی كاری ئەو لیژنەیە تەواو بووە، بەڵام دیارنییە، كەی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن دەستبەكاردەبنەوە، چونكە لەپەرلەمانی عێراق بڕیاری سڕكردنی كارەكانیانی داوە.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەی راگەیاندووە، دەبێت پەرلەمانی نوێ‌ لەو بارەوە هەڵوێستی هەبێت‌و بڕیارێكی نوێ‌ لەبارەی ئەنجامانی كۆمسیۆن بدات، كە رەنگە دەستبەكاربوونەوەیان بێت لەكارەكانیان.

مانگی شەشی رابردوو پەرلەمانی عێراق بڕیاری سڕكردنی كارەكانی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنیدا، بەگومانی ئەوەی ساختەكارییان لەهەڵبژاردنی پەرلەمان كردووە، كە هەڵبژاردنەكە لە 12ی ئایاری رابردوو بەرێوەچوو.

لەدوای سڕكردنی كارەكانی ئەو ئەندامانەی كۆمسیۆن، پەرلەمان بڕیاریدا بەدانانی نۆ دادوەر بۆ رایكردنی كارەكانی كۆمسیۆن‌و ئەویش ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان بوو بەشێوەی دەستی، كە پێشتر تەنیا بەشێوەی ئەلیكترۆنی ئەژماركرابوو.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved