مەرجی ئەمریكا بۆ توركیا ئازادكردنی قەشە ئەندریۆ-یە

sharpress.net

1621 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/08/2018‌

شارپرێس:
هیزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، لەكۆبوونەوەی شاندی وڵاتەكەی لەگەڵ شاندی توركی مەرجی خۆیان بۆ چارەسەری كێشەكان خستووەتەڕوو.

هیزەر ناوێرت لەمیانی لێدوانێك راشیگەیاند، لەكۆبوونەوەكان لەگەڵ شاندی توركی، كە گفتوگۆی فراوان لەسەر پرسەكان كردووە، جەختكراوەتەوە، چارەسەری كێشەكانی نێوان هەردوولا ئازادكردنی قەشەی ئەمریكی ئەندریۆ كریگ برونسن-ە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەروەها رایگەیاند بەشێك لەو كۆبوونەوانە كراوە نابن بەڕووی رای گشتیدا و روونكردنەوە لەبارەی ناوەرۆكیانەوە نادەن، بەبێ‌ ئەوەی زانیاری زیاتر لەو بارەوە بدات.

توركیا ماوەیەكە بەتۆمەتی سیخوڕی ئەو قەشە ئەمریكییەی دەستگیركردووە، ئەوەش پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن‌و ئەمریكای خراپ كردووەو كێشە لەنێوان هەردوو وڵات دروست بووە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved