بەرشەلۆنە دەرگای رۆشتن بۆ عوسمان دیمبلی دەكاتەوە

sharpress.net

151 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/08/2018‌

شارپرێس:
رۆژنامەی مۆندۆی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە دەرگای رۆشتنی بۆ عوسمان دیمبلی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەكەی كردووەتەوە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەگەر یانەی پاریس سان جێرمان گرێبەستێكی گرانبەها پێشكەشی بكات بۆ دەستبەرداربوون لەعوسمان دیمبلی، ئەوە ئامادەیە ئەو یاریزانە فەرەنسییە بەیانە پاریسییەكە بفرۆشێت.

هەروەها رۆژنامەكە ئەوەی بڵاویكردەوە، تائێستا یانەی پاریس سان جێرمان لەو بارەوە هیچ بۆندێكی پێشكەش نەكردووەو یانەی بەرشەلۆنەش لەو بارەوە چاوەڕێی یانە فەرەنسییەكە دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوو، یانەی ئارسیناڵ‌و مانچستەر یونایتید هەوڵی كڕینی عوسمان دیمبلیاندا، بەڵام ئەو یاریزانە رەتیكردەوەو رایگەیاند لەیانەی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوەو بەردەوامدەبێت.

هـ ـ ـ ح 






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved