سەدر هەر بە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق مایەوە

sharpress.net

388 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/08/2018‌

شارپرێس:
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر، كە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەرۆكایەتی لیستی سائیروونی كرد، هەر بە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكە مایەوە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە 12ی ئایاری رابردوو بەرێوەچوو، كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە بەشێوەی ئەلیكترۆنی ئەژمار كراو بەپێی ئەنجامەكەی لیستی سائیروون، بە 54 كورسی پلەی یەكەمی بەدەست هێنا.

ئەو ئەنجامە گومانی لایەنەكانی لەسەر بوو، كە گومانەكەش ئەوە بوو، ساختەكاری لەئەژماری لەئەلیكترۆنی كراوە، بۆیە داوای ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان كرا.

لەو بارەوە پەرلەمانی عێراق بڕیاری ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكانیداو دوای ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكانیش لیستی سائیروون، هەر بەپلەی یەكەم مایەوەو ژمارەی كورسییەكانی كەمینەكرد.

سەدر لەگەڵ شوعییەكانی عێراق هاوپەیمانی كردو توانی براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكە بێت، كە ئێستا كار بۆ ئەوە دەكات گەورەترین لیستی پەرلەمانی دروست بكات‌و لەو رێگەیەوە حكومەتی داهاتوو پێكبهێنێت.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved